بابەتی گرینگ
1, ئهیلول 2015
گوگڵ لۆگۆى خۆى گۆڕى!
ئەمڕۆ گوگڵ بۆ شەشەمین جار لە مێژووى خۆیدا لۆگۆى کۆمپانیاکەى گۆڕى بۆ لۆگۆیەکى نوێ.
ئەمڕۆ گەورە کۆمپانیاى گوگڵ-ى ئەمریکى، دیزاینى لۆگۆى کۆمپانیاکەى گۆڕى بۆ لۆگۆیەکى نوێ، لە لۆگۆ نوێیەکەى گوگڵدا گۆڕانکارى کراوە لە جۆرى فۆنتى ڕێنووسى گوگڵ و گۆڕاوە بۆ شێوازى (Sans-Serif)، هەورەها شێوازى دەرکەوتنى لۆگۆکە باشتر کراوە لە ڕوونما(شاشە) گەورەکاندا، گوگڵ دەڵێت: “بەم زووانە ئەم دیزاینە نوێیە بە گشت بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانى دەگات”.
شایەنى باسە، گوگڵ لەماوەى ١٧ ساڵى ڕابردوودا (١٩٩٨-٢٠١٥)، شەش جار لۆگۆى کۆمپانیاکەى گۆڕیووە بەم لۆگۆ نوێیەوە، لەم شاش جارەدا دیارترین گۆڕان کە بەسەرى هاتبێت لە تشرینى یەکەمى ساڵى ١٩٩٨ بوو، کە لۆگۆکە نیشانەى سەرسووڕمانى بۆ زیادکرا و ڕەنگى پیتى G لە سەوزەوە گۆڕا بۆ شین.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=olFEpeMwgHk[/youtube]
/cdn0.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/4019334/OGB-INSIDER-BLOGS-GoogleLogox2-Animated.0.gif)
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".