ئەندرۆید
2, ئهیلول 2015
بەفەرمى مۆبایلى Mate S لەلایەن هواوەیەوە ڕاگەیەنرا

کۆمپانیاى هواوەى چینى، ئەمڕۆ چوار شەممە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى و لەمیانەى چالاکیەکانى پێشانگاى IFA 2015، یەکێک لە باشترین مۆبایلەکانى خۆى بەناوى (Mate S) نمایش کرد.
گشت تایبەتمەندییەکانى مۆبایلەکە:
- ڕوونماکەى ٥،٥ ئینجە بەڕوونى فوول ئێچ دى و پشتگیرى تەکنیکى Force Touch دەکات.
- بە پرۆسێسەرێکى Hisilicon Kirin 935 هەشت ناوکى بەخێرایی ٢،٢ گێگاهێرتز کاردەکات.
- بیرگەى ناوخۆیی لە جۆرەکانى 32\64\128 گێگابات هەیە، پشتگیرى بیرگەى دەرەکى دەکات لە جۆرى MicroSD.
- قەبارەى ڕامەکەى ٣ گێگابایتە.
- کامێراى دواوەى ١٣ مێگاپێکسڵە بە کرانەوەى F2.0 و تایبەتمەند بە LED و بە هەستەوەرى RGBW.
- هێزى پاتریەکەى ٢٧٠٠ میلى ئەمپێرە لە کاژێرێک.
- بە سیستەمى ئەندرۆید ٥،١ و بەڕووکارى EMUI 3.1 کاردەکات.
- ڕەنگەکانى:گوڵى و خۆڵەمێشى و زێڕى.
- خاوەنى تایبەتمەندى خوێندنەوەى هەستەوەرى پەنجە (پەنجە مۆر)ە.
- کێشەکەى ١٥٦ گرامە.
- تەنکیەکەى ٧،٢ ملیمە.
- ڕەهەندەکان: 7.2×75.3×149.8
مۆبایلەکە لە ١٥ى ئەم مانگە لە ٣٠ وڵات بەردەست دەبێت، بەنرخەکانى؛ ٦٤٩ یۆرۆ بۆ وەشانى ٣٢ گێگابات ، ٦٩٩ یۆرۆ بو وەشانى ٣٢ گێگابات، تا ئێستا هیچ زانیارییەک نییە لەسەر وادەى خستنە بازاڕى وەشانى ١٢٨ گێگابایت. (هەروەک لە وێنەکانى خوارەوەدا دیارە).
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=i7pLyruHJDQ[/youtube]
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".