10
ئەندرۆید 2, ئه‌یلول 2015

کۆمپانیاى سۆنى ٣ مۆبایلى لە زنجیرەى Xperia Z5 ڕاگەیاند + زانیارى تەواو

z5family_1200

لە کۆتاییدا ئەمڕۆ کۆمپانیاى سۆنى یابانى، کاژێر ٥:١٥ بەکاتى هەڕێمى کوردستان، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا و لەمیانەى چالاکیەکانى پێشانگاى IFA 2015، سێ مۆبایلى لە زنجیرەى Xperia Z5 ڕاگەیاند.

مۆبایلەکان بەوە جیادەکرێتەوە کە لە ساڵى ٢٠١٣ەوە تاوەکو ئێستا دیاترین گۆڕانکاریان بەسەردێت لە ڕووى تایبەتمەندییەوە لە زنجیرەکانى Xperia، بەوەى کە کامێراکەى و ڕوونماکەى گەشەپێدراوە، هاوکات چەند تایبەتمەندیێکى تریشى بۆ زیادکراوە.

کامێراى مۆبایلەکان تایبەتمەندن بەوەى کە بەهۆى تەکنیکى Hybrid AF دەتوانن لەماوەى تەنها ٠،٠٣ چرکەدا تیشکى خۆکارانە (Auto Focus) بکاتە سەر تەنەکان، کە ئەمە خێراترە لە ترووکاندنى چاوى مرۆڤ! هەر بۆیە بە خێراترین کامێراى مۆبایل دادەنرێت لە جیهان، هەروەها ئەگەر وێنەیەک ٥ جار زیاتر لە قەبارەى خۆى گەورەتر بکەیت ئەوە ڕوونیەکەى تێکنادات، هاوکات توانادارە بەوەى کە دەتوانێت ڤیدیۆ تۆماربکات بێ لەرزین بەهۆى جێگیرى بینایی.

سۆنى لەم سێ مۆبایلەدا، هەستاوە بەزیادکردنى تایبەتمەندى خوێندنەوەى هەستەوەرى پەنجە (پەنجە مۆر) لە دوگمەى هێز(Power)ى مۆبایلەکە، سەبارەت بە پاترى مۆبایلەکانیش، توانایان هەیە کە بەرگەى ٢ ڕۆژ کارکردن بگرن بەهۆى تایبەتمەندى زەخیرەکردنى هێزەوە، هەروەها پشتگیرى بارگاویکردنەوەى خێرا دەکەن، لە بۆ %٦٠ لەماوى ٣٠ خولەکدا.

لە خواروەدا گشت تایبەتمەندییەکانى ٣ مۆبایلەکەتان بۆ ڕوون دەکەینەوە:

[highlight color=”yellow”]تایبەتمەندییەکانى مۆبایلى Xperia Z5 Premium:[/highlight]

Sony-Xperia-Z5-Premium

بەوە جیادەکرێتەوە کە یەکەم مۆبایلە لە جیهاندا کە خاوەنى ڕوونما (شاشە)ـەیەکە بە ڕوونى 3840×2160 (4K).

  • قەبارەى ڕوونماکەى ٥،٥ ئینجە بەڕوونى 4K بە چڕى ٨٠٦ پێکسڵ لە ئینجێکدا.
  • کامێراى دواوەى ٢٣ مێگاپێکسڵە و خاوەن فلاشێکى LEDیە و خێراترین تیشکى خۆکارانەى هەیە لە جیهاندا، کرانەوەى هاوێنەى f/2.0ـە.
  • کامێراى پێشەوەى ٥ مێگاپێکسڵە.
  • بە پرۆسێسەرێکى کوالکۆم سناپدراگن ٨١٠ هەشتى ناوکى (1.5GHz+2GHz) کاردەکات.
  • پرۆسێسەرى گرافیکیەکەى لە جۆرى Adreno 430ـە.
  • بیرگەى ناوخۆیی ٣٢ گێگابایتە.
  • پشتگیرى بیرگەى دەرەکى لە جۆرى Micro SD دەکات.
  • قەبارەى ڕامەکەى ٣ گێگاباتە.
  • باتریەکەى 3430 میلى ئەمپێرە لە کاژێرێک.
  • تایبەتنەندى خوێندنەوەى هەستەوەرى پەنجە (پەنجە مۆر)ى هەیە.
  • بە سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید ٥،١ لۆلیپۆپ کاردەکات.
  • ڕەنگەکان: کڕۆم ، ڕەش ، زێڕى.
  • کێشى ١٨٠ گرامە.
  • تەنکیەکەى ٧،٨ ملیمە.
  • ڕەهەندەکان: 7.8×76×154.4.
  • مۆبایلەکە دژە ئاو و دژە تۆزە بە پێوەرى IP 65 و IP 68.

[highlight color=”yellow”]تایبەتمەندییەکانى مۆبایلى Xperia Z5:[/highlight]

Screenshot (162)

  • ڕوونماکەى ٥،٢ ئینجە بەڕوونى فوول ئێچ دى.
  • کامێراى دواوەى ٢٣ مێگاپێکسڵە و خاوەن فلاشێکى LEDیە و خێراترین تیشکى خۆکارانەى هەیە لە جیهاندا، کرانەوەى هاوێنەى f/2.0ـە.
  • کامێراى پێشەوەى ٥ مێگاپێکسڵە.
  • بە پرۆسێسەرێکى کوالکۆم سناپدراگن ٨١٠ هەشتى ناوکى (1.5GHz+2GHz) کاردەکات
  • پرۆسێسەرى گرافیکیەکەى لە جۆرى Adreno 430ـە.
  • بیرگەى ناوخۆیی ٣٢ گێگابایتە.
  • پشتگیرى بیرگەى دەرەکى لە جۆرى Micro SD دەکات.
  • قەبارەى ڕامەکەى ٣ گێگاباتە.
  • باتریەکەى ٢٩٠٠ میلى ئەمپێرە لە کاژێرێک.
  • تایبەتنەندى خوێندنەوەى هەستەوەرى پەنجە (پەنجە مۆر)ى هەیە.
  • بە سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید ٥،١ لۆلیپۆپ کاردەکات.
  • ڕەنگەکان: سپى ، ڕەش ، سەوز ، زێڕى.
  • کێشى ١٥٤ گرامە.
  • تەنکیەکەى ٧،٨ ملیمە.
  • ڕەهەندەکان: 7.3×72×146.
  • مۆبایلەکە دژە ئاو و دژە تۆزە بە پێوەرى IP 65 و IP 68.

[highlight color=”yellow”]تایبەتمەندییەکانى مۆبایلى Xperia Z5 Compact:[/highlight]

Screenshot (163)

  • ڕوونماکەى ٤،٦ ئینجە بە ڕوونى ئێچ دى.
  • کامێراى دواوەى ٢٣ مێگاپێکسڵە و خاوەن فلاشێکى LEDیە و خێراترین تیشکى خۆکارانەى هەیە لە جیهاندا، کرانەوەى هاوێنەى f/2.0ـە.
  • کامێراى پێشەوەى ٥ مێگاپێکسڵە.
  • بە پرۆسێسەرێکى کوالکۆم سناپدراگن ٨١٠ هەشتى ناوکى (1.5GHz+2GHz) کاردەکات
  • پرۆسێسەرى گرافیکیەکەى لە جۆرى Adreno 430ـە.
  • بیرگەى ناوخۆیی ٣٢ گێگابایتە.
  • پشتگیرى بیرگەى دەرەکى لە جۆرى Micro SD دەکات.
  • قەبارەى ڕامەکەى ٢ گێگاباتە.
  • باتریەکەى ٢٧٠٠ میلى ئەمپێرە لە کاژێرێک.
  • تایبەتنەندى خوێندنەوەى هەستەوەرى پەنجە (پەنجە مۆر)ى هەیە.
  • بە سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید ٥،١ لۆلیپۆپ کاردەکات.
  • ڕەنگەکان: سپى ، ڕەش ، زەرد ، پرتەقاڵى.
  • کێشى ١٣٨ گرامە.
  • تەنکیەکەى ٨،٩ ملیمە.
  • ڕەهەندەکان: 8.9×65×127.
  • مۆبایلەکە دژە ئاو و دژە تۆزە بە پێوەرى IP 65 و IP 68.

مۆبایلەکانى Xperia Z5 و Xperia Z5 Compact لە مانگى تشرینى یەکەم/10ى ئەمساڵ دەخرێتەوە بازاڕەوە و مۆبایلى  Xperia Z5 Premium لە مانگى تشرینى دووەم/11ى ئەمساڵ دەخرێتە بازاڕەوە.

[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=PG2JLelx5qA[/youtube]

[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=8AsihR-MCig[/youtube]

[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=X8NO87Dl04Q[/youtube]

[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=0sCPSwdL5t4[/youtube]

 

  • وێنەگەیەک لە خێزانى Xperia Z5:
بۆچونی تۆ