ئای ئۆ ئێس
3, ئەیلوول 2015
هێی سیری، ئاماژه‌یه‌كمان پێ بده: كۆنگره‌كه‌ی ئه‌پڵ له 9ی ئه‌یلول + زانیاری ئاشكرانه‌كراو
مانگی ئه‌یلول هات، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه كۆنگره‌كه‌ی ئه‌پڵیش نزیك بۆته‌وه. ئه‌پڵ، له ساڵانی پێشوودا له مانگه‌كانی ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌م به‌رده‌وام كۆنگره‌ی به‌ستووه، ئه‌ویش بۆ ڕاگه‌یاندنی ئامێره نوێیه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌شانی نوێی سیستمه وهگهرخهڕهكانی. زۆرترین ڕه‌خنه و ئاگاداری كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌پڵ كرابێته‌وه له كۆنگره‌كانی پێشوویدا، ده‌رباره‌ی “Apple TV” بووه، بۆیه له‌مساڵدا ئه‌پڵ گرنگیه‌كی زیاتری به ئامێره‌كه داوه. له 9ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ، ئه‌پڵ كۆنگره‌یه‌كی نوێ ده‌به‌ستێت له شاری سان فرانسیسكۆ له ئه‌مریكا. تا ئێستا نازانرێت، به‌ته‌واوی له كۆنگره‌كه‌دا چه‌ند ئامێری نوێ ڕاده‌گه‌ینرێت، به‌ڵام به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات زانیاری زیاتر دهدركێنرێت سه‌باره‌ت به كۆنگره‌كه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ئه‌مانه له كۆنگره‌كه‌دا ڕاده‌گه‌ینرێن :
– نه‌وه‌ی نوێی ئایفۆن
به‌پێی زۆربه‌ی سه‌رچاوه و سایته‌كان، نه‌وه‌ی نوێی ئایفۆن له‌م كۆنگره‌یه‌دا ڕاده‌گه‌ینرێت هه‌روه‌كو ساڵانی ڕابردوو، پێشبینیش ده‌كرێت دوو نه‌وه‌ی نوێ ڕابگه‌یه‌نرێن به ناوه‌كانی (6s) وه (6s Plus) ئه‌مه‌ش به پێی ڕیزبه‌ندی نه‌وه‌كانی ئایفۆن. له‌م دوو نه‌وه‌یه‌دا پێشبینی ده‌كرێت كه گۆڕانكاری گه‌وره نه‌كرێت، به‌ڵكو ته‌نها چه‌ند شتێكی كه‌م بكرێت بۆ نمونە له‌ڕووی دیزاین و هه‌روه‌ها شاشه و قه‌باره‌كه‌یه‌وه پێشبینی ده‌كرێت له‌م دوو نه‌وه‌یه‌دا جۆری ڕووپۆشه‌كان بگۆڕدرێن بۆ كانزا، كه ئه‌مه‌ش له ڕووپۆشی ئامێری (Apple Watch Sport) به‌رجه‌سته كرابوو.
گه‌شه‌پێده‌ر (هه‌مزه سوود) له تویتێكدا له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تویته‌ر، باس له‌وه‌ده‌كات كه تایبه‌تمه‌ندی Force Touch ((ده‌ست لێدانی به‌هێز زیاد كراوه بۆ (iPhone 6s) و ده‌شڵێت تاقیكردنه‌وه كراوه له‌سه‌ر ئه‌و ئامێره بۆ تایبه‌تمه‌ندیه‌كه،كه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه پێشتر له‌سه‌ر ئامێری ئه‌پڵ وۆچ دا به‌كارهێنراوه .
بێگومان، كامێراش یه‌كێكه له‌و به‌شانه‌ی كه له‌مساڵدا پێشبینی ده‌كرێت گۆڕانكاری تێدابكرێت له‌و دوو نه‌وه‌یه‌دا و باشتر بكرێت، سایتی 9to5Mac له بابه‌تێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له ئایفۆنی نه‌وه‌ی داهاتوودا كامێرا به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ 12 مێگاپیكسڵ، وه ده‌توانرێت به كوالێتی 4K ڤیدیۆ تۆمار بكرێت، وه هه‌روه‌ها كامێرای پێشه‌وه باشتر ده‌كرێت و زیاتر په‌ره‌ی پێ ده‌درێت، له‌گه‌ڵ زیادكردنی ڕووناكی (فلاش) بۆ كامێرای پێشه‌وه. جگه له هه‌موو ئه‌مانه‌ش، پێشبینی ده‌كرێت له‌م دوو نه‌وه نوێیه‌دا پڕۆسێسه‌ری A9 به‌كاربهێنرێت به‌خێراییه‌كی زیاتر.
– نه‌وه‌ی نوێی ئایپاد
ساڵی ڕابردوو ، ئه‌پڵ له‌كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌تدا نه‌وه‌ی نوێی ئایپاد (iPad Air 2 , iPad Mini 3) ی ڕاگه‌یاند ، بۆیه دوور نییه ئه‌مساڵیش هه‌مان ڕووداو دووباره ببێته‌وه. به‌پێی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ گه‌وره‌ترین نه‌وه‌ی ئایپاد به شاشەی 12.9 ئینچ به‌رهه‌م بهێنرێت به‌ناوی (iPad Pro) ! ته‌نها ئه‌مه نا، به‌ڵكو ده‌گوترێت كه پێده‌چێت ڕوونمای شاشه‌كه‌یشی (2048×2732) بێت ! گه‌ر ئه‌مانه ڕاستبن ئه‌وا ئه‌م نه‌وه نوێیه ده‌بێته گه‌وره‌ترین نه‌وه له مێژووی ئایپاد دا. به‌ڵام، پێناچێت كه ئه‌م نه‌وه نوێیه دوای ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌نرا به‌رده‌ست بێت بۆ فرۆشتن، به‌ڵكو له‌وانه‌یه فرۆشتنی به‌رهه‌مه نوێكه بخرێته ساڵی 2016 ـه‌وه.
– پڕوپاگه‌نده‌كان بۆ Apple TV
وه‌كو ئاماژه‌مان پێدا، ئه‌پڵ كارێكی زۆری كردووه بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م ئامێره‌ی، چونكه ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر بۆوه. زانیاریه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌رهه‌می نوێی Apple TV پشتگیری ئامێره‌كانی Wii ،Playstation ده‌كات و هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری تری وه‌ك (یاریكردن به‌جووڵه، خزمه‌تگوزاری ته‌له‌فزیۆنی) پێشكه‌ش ده‌كات. پێده‌چێت ئه‌پڵ له‌به‌رهه‌می نوێی ئه‌مجاره‌یدا بۆ Apple TV ئهپڵیكهیشن و به‌رنامه‌ی نوێ به‌كاربهێنێت بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئامێره‌كه، وه له‌وانه‌یه ئه‌مجاره تایبه‌تمه‌ندی 4K بدرێت به ئامێره‌كه.
– پڕوپاگه‌نده‌كان بۆ Apple Watch
ئه‌پڵ وۆچ ، 4 مانگ پێش ئێستا ڕاگه‌یه‌نرا، بۆیه پێناچێت هیچ نه‌وه‌یه‌ك یان به‌رهه‌مێكی نوێ له‌م ڕووه‌وه ڕابگه‌یه‌نرێت. له‌وانه‌یه چه‌ند ڕه‌نگێك و خزمه‌تگوزاریه‌كی نوێ ببینین، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه له‌مساڵدا شتێكی نوێ و گه‌وره ڕاناگه‌یه‌نرێت بۆ ئامێره‌كه. ئه‌پڵ ته‌نها چه‌ند مانگێكه ئامێره‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، بۆیه له‌ئێستادا هیچ بیرۆكه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئامێرێك یان نه‌وه‌یه‌كی نوێتر له‌ئارادا نییه و پێویستی به كاتی زیاتر و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌كارهێنه‌رانی ئامێره‌كه‌یه. به‌پێی زانیاریه‌كان ، له كۆنگره‌كه‌دا وه‌شانێكی نوێی سیستمی وه‌گه‌رخه‌ڕی ئامێره‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه كه ئه‌ویش (watchOS 2)ـه، پێده‌چێت له وه‌شانی نوێ‌دا چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك و نوێكاریه‌ك بكرێت له‌وانه :
– نوێكردنه‌وه‌ی ئایكۆنه‌كان
– گونجاندنی زیاتری ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان
– ڕێكخستنی زیاتر
– iOS 9 وOS X El Capitan

له‌كۆنگره‌ی گه‌شه‌پێده‌رانی ئه‌پڵ (WWDC) وه‌شانی نوێی هه‌ردوو سیستمی وه‌گه‌رخه‌ڕی ئای ئۆ ئێس و ماك ئۆ ئێس ڕاگه‌یه‌ندران بۆ گه‌شه‌پێده‌ران، كه هه‌ردوو وه‌شانه نوێكه له‌م كۆنگره‌یه‌دا ڕاده‌گه‌ینرێت و به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ به‌كارهێنانی. پڕوپاگه‌نده‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له وه‌شانی iOS 9 دا تایبه‌تمه‌ندی “animated wallpaper پاشبنەمای جوڵاو-” زیاد ده‌كرێت. و له وه‌شانه نوێكه‌ی ماك ئۆ ئێس ئێکسیشدا تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی “New trackpad motions – جوڵەی نوێ بۆ تراکپاد” و “جێگیرکردنی ماڵپەڕەکان له Safari” و “Spotlight search – ئامێری گه‌ڕانی زیره‌كی Spotlight” و چه‌ندانی تریش زیاد ده‌كرێن.
سه‌رچاوه: extremetech
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.