10
بابەتی گرینگ 4, ئه‌یلول 2015

بە فەرمى کاتژمێرى Gear S2 لەلایەن سامسۆنگەوە ڕاگەیەنرا

gear-s2_design_dark-gray-and-silver

دوێنێ لە میانەى چالاکیەکانى پێشانگاى IFA 2015 لە بەرلینى پایەتەختى ئەڵمنیا، کۆمپانیاى بەنێوبانگى سامسۆنگى کۆرى کاتژمێرى هۆشمەندى Gear S2ى ڕاگەیاند.

کاتژمێرى هۆشمەندى Gear S2 شێوەیەکى بازنەیی و دیزاینێکى تەواو نوێ و جوانى هەیە، بە بەراورد لەگەڵ نەوەى یەکەمى کاتژمێرەکە، کە ساڵى پێشووتر ڕاگەیەنرا. ئەوەى جێگەى دڵگرانییە ئەوەیە کە کاتژمێرەکە بە سیستەمى تایزن Tizen کاردەکات، کە ئەمە ماناى ئەوەیە بێبەش دەبێت لە زۆرێک لەو ئەپڵیکەیشنە بەنێوبانگانەى کە تایبەتە بە سیستەمى ئەندرۆید، بەڵام سامسۆنگ بەکارهێنەرانى دڵنیا دەکاتەوە کە گشت ئەپە گرینگ و بنچینەکان بەردەست دەکات بە یارمەتى لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیاى وەک Twitter و Line و Nike و Yelp…هتد. هاوکات کاتژمێرەکە بێ کێشە لەگەڵ ئەو ئامێرانە پەیوەست دەبێت کە بە سیستەمى ئەندرۆید وەشانى ٤،٤ یان زیاتر کاردەکەن.

کاتژمێرەکە ٢ جۆرى هەیە (بلوتوز و 3G)، هاروەها کاتژمێرەکە بە قایشەکانى جلد و پلاستیکى بەردەست دەبێت، لە خوارەوەدا تایبەتمەندییەکانى دەخەینە ڕوو.

تایبەتمەندییەکانى کاتژمێرى Samsung Gear S2:

  • ڕوونماکەى ١،٢ ئینجە لە جۆرى Super AMOLED بە ڕوونى 360×360 و بە چڕى ٣٠٢ پێکسڵ لە ئینجێکدا.
  • جۆرى بلوتوزەکەى بە پرۆسێسەرى Exynos 3250 کاردەکات و جۆرى 3G بە پرۆسێسەرى MSM8x26 کاردەکات.
  • قەبارەى ڕامەکەی ٥١٢ مێگابایتە.
  • بیرگەکەى ناوەکى ٤ گێگابایتە.
  • بەرگەى ئاو و تۆز دەگرێت بە پێوانەى IP68.
  • باتریەکەى بۆ جۆرى بلوتوز ٢٥٠ میلى ئەمپێرە و بۆ جۆرى 3Gـەکەى ٣٠٠ میلى ئەمپێرە.
  • هەردوو جۆرەکەى تایبەتمەندى واى فاى و NFC هەیە.
  • بە سیستەمى تایزن کاردەکات.

ئێوە و چەند وێنەیەکى کاتژمێرى Gear S2:

کاتژمێرەکە لە مانگى تشرینى یەکەم\١٠ى ئەمساڵ دەخرێتە بازاڕەوە و تا ئێستاش دەربارەى نرخەکەى هیچ زانیارییەک بەردەست نییە.

ژێدەر: Samsung

بۆچونی تۆ