بابەتی گرینگ
5, ئەیلوول 2015
ڕۆبۆتێكی یاریكردن سه‌رسامت ده‌كات!
هەوادارانی Star Wars گه‌یشتن به‌و ساته‌ی كه بۆ یه‌كه‌مجار ڕۆبۆته نوێ و پێشكهوتووهكهیان ببینن. ڕۆبۆته‌كه، چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌ندی و توانای سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه كه له ماوه‌ی پێشوودا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه به كه‌می ده‌ست ده‌كه‌وتن. تواناكانی ڕۆبۆته‌كه بریتین له ڕۆیشتن و گه‌ڕان له‌و شته‌ی كه ده‌ته‌وێت و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به‌ستن به ئامێره زیره‌كه‌كان کە بلوتوزی هه‌یه و ئەم بەیەکەوە بەستنە ئاسان دەکات.
ڕۆبۆته‌كه دووه‌مین دانه‌ی زنجیره‌ی “Star Wars: The Force Awaken” ـه و ناوی BB-8 ـه. ده‌توانێت پێچ بكات و بسووڕێته‌وه به‌هۆی به‌ستنه‌وه‌ی ڕۆبۆته‌كه له‌گه‌ڵ ئامێرێكی زیره‌ك، جگه له‌مانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی خۆكارانه هاوسه‌نگی خۆی ده‌پارێزێت و توانای به‌رگریه‌كی كه‌می هه‌یه. كاتێك ڕۆبۆته‌كه به‌سترایه‌وه به ئامێرێكی زیره‌ك (مۆبایل یان تابلێت) ئه‌وا ڕۆبۆته‌كه ده‌توانێت له خانووه‌كه‌ت بگه‌ڕێت و ده‌توانیت هه‌ر كارێكت بوێت به‌هۆی ڕۆبۆته‌كه‌وه بیكه‌یت، ڕۆبۆته‌كه نرخی 150$ ـه و یه‌كێكه له گرانترین ڕۆبۆته‌كانی “Star Wars” به‌ڵام پێده‌چێت ڕۆبۆته‌كه ببێته بانگه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆ ئه‌و فیلمه‌ی كه بڕیاره مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ پیشان بدرێت به‌ناوی “Star Wars: The Force Awaken”.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=-1Y2WfcCb4M[/youtube]

ڕۆبۆته‌كه شێوه‌ی تۆپێكی پلاستیكی هه‌یه له‌گه‌ڵ تیره‌یه‌كی 3 ئینچی، ئه‌مانه‌ش وا له ڕۆبۆته‌كه ده‌كه‌ن پته‌وبێت. ده‌توانێت به‌سه‌ر دیوار و كه‌لوپه‌لی ناوماڵ بكه‌وێت و ئه‌و ئامێرانه‌ی كه ده‌ته‌وێت بۆت بێنێت، به‌ڵام كۆمپانیای دروست كه‌ر (Sphero) ئه‌وه ده‌رده‌خات كه گه‌ر هاتوو ڕۆبۆته‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك یاری له‌گه‌ڵدا بكرێت ئه‌وا چه‌ند جووڵه‌یه‌كی نه‌خوازراو ده‌كات! له‌سه‌ر بازنه‌ی ڕۆبۆته‌كه سه‌رێك دانراوه وه‌ك چاوێك بۆ ڕۆبۆته‌كه كه ده‌توانێت به ده‌وری خۆیدا بسوڕێته‌وه. جگه له‌مانه‌ش ڕۆبۆته‌كه له‌ڕووی ڕووكاری ده‌ره‌وه به‌شێوازێكی زۆر جوان دروست كراوه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕه‌نگێكی وه‌ك (سپی ، پرته‌قاڵی) تێكه‌ڵكراوه، ده‌توانرێت چه‌ند به‌شێكی له‌یه‌ك بكرێته‌وه و دواتریش به‌ئاسانی تێکدهخسترێتهوه. له‌ڕووی بارگاوی كردنه‌وه، ڕۆبۆته‌كه پێویستی به بارگاویكردنهوهیهكی زۆره، كۆمپانیاكه ڕایگه‌یاندووه كه ڕۆبۆته‌كه پێویستی به بارگاویكردنه‌وه‌ی 3 كاژێر هه‌یه بۆ یاری كردن به ڕۆبۆته‌كه بۆ ماوه‌ی ته‌نها 30 خولهك!.
جگه له‌مانه ڕۆبۆته‌كه به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ ئامێره زیره‌كه‌كان، به‌رنامه‌كه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كی گرنگی هه‌یه و گونجێنراوه بۆ به‌كارهێنانی منداڵان، له‌گه‌ڵ له‌خۆگرتنی گرافیكێكی جوان و سه‌رنج ڕاكێش، چه‌ند جوڵه‌یه‌ك له ئه‌په‌كه، هه‌روه‌ها چه‌ند كاریگه‌ریه‌كی ده‌نگی.
- به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كه
كاتێك ڕۆبۆته‌كه به‌ته‌واوی بارگاوی كراوه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رته بۆ په‌یوه‌ندی به‌ستنی ڕۆبۆته‌كه به ئامێرێكی زیره‌ك ئه‌وه‌یه بلوتوزی مۆبایله‌كه‌ت هەڵبکەیت، دوای ئه‌وه كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه و دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی كه ڕۆبۆته‌كه لێت نزیكه و دوای ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی خۆكارانه ڕۆبۆته‌كه په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستێت به ئامێره زیره‌كه‌كه‌ت. له به‌رنامه‌كه‌دا سێ فرمانی كۆنترۆڵ كردنی ڕۆبۆته‌كه هه‌یه، ئه‌وانیش: ئێشك گرتن(دۆزینه‌وه و گه‌ڕان)، ڕۆیشتن، نامه‌ناردن.
ئێوه و چه‌ند وێنه‌یه‌كی به‌رنامه‌كه و به‌كارهێنانی ڕۆبۆته‌كه:
سەرچاوە Gizmodo
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.