ئەندرۆید
5, ئەیلوول 2015
باشترین تەختەکلیل (Adaptxt) + زمانی کوردی بۆ تەختەکلیلەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید دابگرە
سڵاو بەڕێزان ئەمجارەش بە پڕۆژەیەکی تر هاتمەوە خزمەتتان کە زمانی کوردیم بۆ ئەم تەختەکلیلە زیادکردووە. ئەم تەختەکلیلە زۆر خێراو باشە لە نوسیندا بێ تێکچوون لەگەڵ پێشنیارکردنی وشە کە لەناو فەرهەنگی بەرنامەکەدا دانراوە. شایەنی باسە مانای زۆری تێدایە هەروەها کۆمەڵێک ڕووکاری جوانی تێدایە دەتوانیت بەئارەزوی خۆت بیانگۆریت. ئەم تەختەکلیلە دوو وەشانی هەیە بەپارە لەگەڵ خۆڕایی ئەوەی پارەدانەکە دەتوانیت کۆنترۆلی هەموو ئامرازەکانی ناوی بکەیت بەدڵی خۆت بەڵام لەخۆڕاییەکەدا وانیە هەمووی بەردەست نیە، هەروەها دەتوانیت شێوەی دوگمە و رەنگی تەختەکلیل و رەنگی پیتەکانی بگۆریت بەئارەزووی خۆت وە نزیکەی ( 600 ) خەندەی لەگەڵدایە کە دەتوانرێ لە سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بەکاربهێنرێت.

داگرتنی وەشانی خۆڕایی لە Google Play

داگرتنی وەشانی تەواو لە Mediafire

[highlight color=”yellow”] تێبینی: مافی بڵاوکردنەوەی هەموو کەسێکە بە مەرجێک ڕەنج و ماندووبوونی من بەفیڕۆنەدات و بچێ بەناوی خۆیەوە بڵاوی بکاتەوە چونکە زۆر پێوەی ماندووبووم و نزیکەی 8 مانگ سەرقاڵی وەرگێڕانی وشەکانی ناو فەرهەنگەکە بووم کە زیاتر لە 20,000 ووشەی لەخۆی گرتووە! [/highlight]
گۆران غەریب کەریم
خۆێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم و شارەزایم لە ئایتی و زمانی ئینگلیزی و بەرنامەکانی سیستەمی ئەندرۆید و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.
? Bram kwa xandakan la kwey kibordakaya