ئای ئۆ ئێس
9, ئەیلوول 2015
لەسەرتە چی دەربارەی کۆنگرەکەی ئەمڕۆی ئەپڵ بزانیت؟

به‌به‌شداری 7،000 كه‌س له گه‌شه‌پێده‌ران و كارمه‌ندانی ئه‌پڵ و هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنه‌كان، ئه‌پڵ كۆنگره‌ی ئه‌مساڵی خۆی گرێده‌دات.
پێشتر چه‌نده‌ها زانیاریمان بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر پلانه‌كانی ئه‌پڵ له كۆنگره‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌مانه نوێترین ئه‌و زانیاریانه‌ن كه له‌م دواییه له ماڵپه‌ڕ و سه‌رچاوه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه. بێگومان له كۆنگره‌كه‌دا چه‌ند شتێكی نوێ ڕاده‌گه‌ینرێت، له‌وانه نه‌وه‌ی نوێی ئایفۆن، ته‌له‌فزیۆنی ئه‌پڵ، نه‌وه‌ی نوێی ئایپاد، وه ئه‌گه‌رێكی كه‌متر بۆ ڕاگه‌یاندنی لاپتۆپی ماك بووك و كاتژمێری نوێی ئه‌پڵ، گه‌ر بته‌وێت زانیاریه‌كی باشت له‌سه‌ر كۆنگره‌كه هه‌بێت، پێویسته ئه‌مانه بزانیت:
- مۆبایلی iPhone 6s له‌گه‌ڵ هه‌سته‌وه‌رێكی كامێرای باشتر
نوێترین زانیاریه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌پڵ كارێكی زۆری كردووه له‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێی ئایفۆن (iPhone 6s) بۆ زیاتر باشتركردنی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی. باس له‌وه ده‌كرێت كه له iPhone 6s دا ڕامه‌كه‌ی 2 گێگابایت بێت له‌گه‌ڵ چیپێكی خێراتری A9.
ئه‌پڵ كار ده‌كات بۆ باشتركردنی هه‌سته‌وه‌ری كامێراكه‌ی، بۆ یه‌كه‌م جار، ئایفۆنه نوێكه ڕوونی كامێراكه‌ی 12 مێگاپیكسڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ توانای تۆماركردنی ڤیدیۆی 4K. زۆر كه‌س ئایفۆنه‌كه‌یان وه‌ك كامێرای سه‌ره‌كیان به‌كارده‌هێنن، بۆیه ئه‌پڵ كارێكی زۆری كردووه بۆ باشتركردنی نه‌وه نوێكه له‌و ڕوه‌وه، هه‌ر بۆیه بێگومان كامێرای پێشه‌وه‌ش ڕوونیه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت و نوێكاری تێدا ده‌كرێت گوایە ٥ مێگاپێکسڵ دەبێت. به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ری 9to5mac لەم نەوە نوێیەی ئایفۆندا کە گوایە ناوی دەنرێت ، iPhone 6s تایبه‌تمه‌ندی Force Touch بوونی دەبێت کە پێشتر له Apple Watch دا به‌رجه‌سته كرابوو، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی كە له‌كۆتاییدا، به‌پێی هه‌واڵه‌كان ئه‌پڵ نه‌وه نوێكه ده‌گۆڕێت بۆ شێوه‌یه‌كی ڕووناكتر و به‌هێزتر له نه‌وه‌كانی پێشوو، له‌گه‌ڵ ڕه‌نگێكی زێڕی و ڕووپۆشێكی ئه‌له‌منیۆمی هاوشێوەی ڕەنگە زێریەکەی کاتژمێرەکەی کە بەڕەنگی Rose Gold ناسراوە.
له كۆنفڕانسی WWDC (كۆنفرانسی جیهانی گه‌شه‌پێده‌ران)دا ، ئه‌پڵ چه‌ند ئاگاداریه‌كی گرنگی ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی iOS 9 بۆ ئه‌و ئایفۆنانه‌ی كه 16 گێگابایتن خسته‌ڕوو. نوێكردنه‌وه‌كانی سیستمی وه‌گه‌رخه‌ڕی iOS به‌ره‌و بچووك بوونه‌وه دەچن، وه به‌رنامه‌كانیش بۆشاییەکی کەمتر لە بریگەی ئایفۆن داگیربکەن. ئه‌مانه‌ش ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌پڵ له iPhone 6s دا جۆری 16 گێگابایتی ده‌هێڵێته‌وه.
– نه‌وه‌ی نوێی Apple TV له‌گه‌ڵ له‌خۆگرتنی كۆگای App Store
به‌رهه‌می نوێی Apple TV به‌ره‌و به‌رهه‌مێكی گه‌وره ده‌چێت. به‌پێی قسه‌كانی Matthew Panzarino ی گه‌شه‌پێده‌ر، نه‌وه‌ی نوێی ئه‌پڵ تیڤی ڕیمۆتێكی نوێی ده‌بێت له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی Touch Screen، مایكرۆفۆنێك و هه‌روه‌ها چه‌ند هه‌سته‌وه‌رێكی نوێ كه پێشتر ئاماژه‌یان پێ دراوه. به‌رهه‌مه نوێیه‌كه، زۆر باشتر ده‌بێت له به‌رهه‌مه‌كانی پێشوو له‌ڕووی ڕیمۆت و یاری كردن. له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌دا، تۆ ده‌توانیت بگه‌ڕێیت بۆ فیلمه‌كان و له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها خزمه‌تگوزاری تر. به‌رهه‌مه نوێیه‌كه كۆگای App Store یش له‌خۆ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ توانای دروستكردنی ئهپڵیكهیشن بۆ ته‌له‌فزیۆنه‌كه و بوونی پێداویستی گه‌شه‌پێده‌ران. هەروەها به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كانی BuzzFeed، ته‌له‌فزیۆنی نوێی ئه‌پڵ چیپێكی نوێی A8 ی ده‌بێت.
– ئایا تۆ ئاماده‌یت بۆ iPad Pro؟
سه‌ره‌تا، iPad Mini پێویسته نوێكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ بێت به ڕووكارێكی جوانتر و به چیپێكی A8، گه‌ر ئه‌پڵ ئه‌مه بكات، سوودێكی زۆری ده‌بێت بۆ به‌كارهێنه‌رانی iPad Mini و له‌خۆگرتنی تایبه‌تمه‌ندی “split-screen Multitasking، جێبه‌جێكردنی دوو كار له یه‌ك كاتدا”.iPad Air پێناچێت هیچ نوێكردنه‌وه‌یه‌كی تری بۆ بێت جگه له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه پێشووتر ڕاگه‌یه‌ندرابوون.
ئه‌مانه سه‌باره‌ت به نوێكردنه‌وه‌ی ئایپاده‌كانی پێشوو، ئه‌ی ئایپادی نوێ؟ iPad Pro نه‌وه‌ی نوێی ئایپاده و پێ ده‌چێت گه‌وره‌ترین نه‌وه‌بێت! له‌گه‌ڵ شاشه‌یه‌كی 12،9 ئینچ، وات لێ ده‌كات چه‌ند شتێك بكه‌یت كه نا‌توانیت ته‌نها به په‌نجه‌یه‌ك بیكه‌یت! شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر ئه‌مه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت كه تۆ ده‌توانیت دوو به‌رنامه له هه‌مانكاتدا بكه‌یته‌وه له دوو لای جیاوازدا به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك. ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ئه‌پڵ كیبۆردێكی بنچینه‌یی به‌رهه‌م بێنێت بۆ iPad Pro .
– هه‌مه‌ڕه‌نگ : زیادكراوی نوێ بۆ Apple WatchOS و OS X El Capitan و iOS 9 و كاتی ده‌رچوونیان
تاكو ئێستا ته‌نها چه‌ند زانیاریه‌كی كه‌م هه‌یه له‌سه‌ر وه‌شانی نوێی سیستمی وه‌گه‌رخه‌ڕی OS X El Capitan ، له وه‌شانه نوێكه‌ی ماك ئۆ ئێس ئێکسیدا تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی “New trackpad motions – جوڵەی نوێ بۆ تراکپاد” و “جێگیرکردنی ماڵپەڕەکان له Safari” و “Spotlight search – ئامێری گه‌ڕانی زیره‌كی Spotlight” و چه‌ندانی تریش زیاد ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به وه‌شانی نوێی سیستمی وه‌گه‌رخه‌ڕی iOS، بێگومان وه‌كو ساڵانی پێشوو ئایفۆنی نوێ به وه‌شانێكی نوێی iOS ـه‌وه ئاماده ده‌بێت بۆ فرۆشتن، بۆیه له‌وانه‌یه iOS 9 هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی iPhone 6s ئاماده‌بێت بۆ داگرتن و به‌كارهێنانی له‌سه‌ر ئامێره‌كان.
سه‌باره‌ت به Apple Watch یش، ئه‌پڵ چه‌ند ڕه‌نگێكی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ جۆره‌كانی Apple Watch Sport. وه له‌وانه‌یه كاتێك دیاری بكات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌شانی نوێی سیستمی وه‌گه‌رخه‌ڕی watchOS 2.
له‌كۆتاییدا ، ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه گرنگ بێت ئه‌وه‌یه، كه ئه‌پڵ له وه‌شانی نوێی iOS دا تایبه‌تمه‌ندی وێنه‌نمای جوڵاو داده‌نێت وه‌كو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی كه له Apple Watch دا هه‌بوو.
– زۆری نه‌ماوه! ئه‌مشه‌و كاژێر 8 به‌كاتی هه‌ولێر كۆنگره‌كه ده‌ست پێده‌كات ، تۆش ده‌توانیت له‌گه‌ڵمان بیت و ده‌قه به ده‌قه هه‌واڵه نوێیه‌كان بزانیت. لەم بەستەرەوە لەگەڵمان بە بە زمانی کوردی دەیگوازینەوە:
http://kitn.net/babat/10758
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=S2ZiMs3mFl0[/youtube]
سه‌رچاوه : techcrunch
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.