ئای ئۆ ئێس 10, ئه‌یلول 2015

جیاوازی نێوان ئایفۆن 6 و 6S بزانە + ئایا ئایفۆنە تازەکە شایانی کڕینە؟

iPhone-6-vs.-iPhone-6s-589x337دوێنێ ئەپڵ دوو ئایفۆنی نوێی نمایش کرد بەناوەکانی 6S /6S plus لەڕوی دەرەوەیان جیاوازیەکەی ئەوتۆیان نیە لەگەڵ دوو هاوشێوەکەی پێشویان بەڵام بێگومان بەگشتی چەند جیاوازیەکیان هەیە کە بۆ هەندێکمان گرنگە لەبەرئەوە دەمانەوێت جیاوازی نێوان هەردوو ئایفۆن 6/6S بۆ ئێوەی خۆشەویست بخەینەڕوو، دەست پێدەکەین :

١- کێشی ئایفۆنە تازەکە ١٤٣ گرامە ، بەڵام کۆنەکە ١٢٩ کەواتە تازەکە ١٤ گرام قورسترە!

٢- تەنکی 6S = ٧.١ملم ، لەکاتێکدا هاوشێوە کۆنەکەی 6,9 ملم بوو! ئەوەش ئەوە نیشان دەدات کە ئایفۆنە کۆنەکە ٢ ملم تەنکتربوو.

٣- پانتایی شاشەی هەردوکیان وەکو یەکە ٤،٧ ئینج

٤- بەداخەوە جارێکی تر ئەپڵ لە پاتریدا بۆ دواوە گەڕایەوە بەجۆرێک لە ئایفۆنە تازەکە هێزی پاتریەکەی کردووە بە (١٧١٥) ملی ئەمپێر ، ئەوە لەکاتێکدایە ئایفۆنە کۆنکە هێزی پاتریەکەی (١٨١٠) ملی ئەمپێر بوو ….!! بەمانای ئەوەی کە ئایفۆنە کۆنەکە ٩٥ ملی ئەمپێری زیاتر بوو

٥- ئایفۆنە تازەکە (6S) کامێرای دواوەی ١٢ مێگا پیکسل و کامێرای پێشەوەی ٥ مێگایە، کۆنەکە کامێرای دواوەی ٨ مێگا پیکسل و پێشەوەی 1,2 مێگایە.

٦- پرۆسێسەری ئەم تازەیە A9 یە ، کۆنەکە A8 بوو

٧- ڕامی 6S دیار نیە چەندە، بەڵام لە ئایفۆن 6 دا ڕام١ گێگا بوو، زۆرێک لەشارەزایان دەڵێن تازەکە ڕامەکەی زیاترە

٨- کۆمەڵێک تایبەتمەندی تر بۆ ئایفۆنە تازەکە هاتووە کە بریتین لە : 3D Touch, 2nd-gen Touch ID, Retina flash

٩- ئایفۆنە تازەکە ڤیدیۆ بە جۆرایەتی 4K تۆمار دەکات لەکاتێکدا هاوشێوە کۆنەکەی لە FULL HD بەرزتر ناتوانێت تۆمار بکات.

١٠- تایبەتمەندیەکی تر کە لە ئایفۆنە نوێکە هەیە ئەویش وێنەی زیندووە واتە Live Photo لە نەوەی پیشتوو ئەم تایبەتمەندییە بەردەست نەبوو.

زۆر سوپاس کە خوێنەری بابەتەکەمان بوون بەهیوای سوود

بۆچونی تۆ