هەواڵ
31, ئازار 2012
كامیان به‌لای گه‌شه‌پێده‌ران باشترينه؟ گه‌شه پێدانی به‌رنامه بۆ ئایفۆن و ئایپاد یان بۆ ئه‌ندرۆید؟
ماڵپه‌ڕی flurry.com هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌ردوو سیسته‌می ئای ئۆ ئێس و ئه‌ندرۆید هه‌ن له‌سه‌ر هه‌رسێ كۆگای به‌رنامه‌ی ئه‌پڵ و گۆگڵ پله‌ی و ئه‌مازۆن لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌نجامدراوه. ئه‌نجامی لێكۆڵێنهوهكه له‌م وێنه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت:
هه‌روه‌كو له وێنه‌كه‌وه دیاره كه ڕێژه‌ی كۆگای ئه‌پڵ زۆرترینه و ڕێژه‌ی سود و قازانج بۆ گه‌شه‌پێده‌ران له %100ـه به‌ڵام له ئه‌مازۆن له %89یه و له گۆگڵ پله‌یش له %23یه. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ر گهشهپێدهرێك له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر به‌نامه‌یه‌ك یان گه‌یمێك له كۆگای ئه‌پڵ 1$ دۆلار وه‌رده‌گرێت به‌رامبه‌ر به‌مه له كۆگای ئه‌مازۆن 0.89$ سه‌نته و له گۆگڵ پله‌یش 0.23$ سه‌نته.

هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو بوه هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كۆمپانیا گه‌شه پێدهرهكانی به‌رنامه بۆ ئه‌ندرۆید ڕووبكه‌نه كۆگای ئه‌پڵ و ئه‌ندرۆید به‌جێ بهێڵن ئه‌مه‌یه ده‌ڵێت له ده‌ره‌وه شێره و له‌ناوه‌وه‌ش ڕێوی.
سه‌رچاوه تێك كرهنچ
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!