ئەپڵ 11, ئه‌یلول 2015

ئه‌پڵ له‌ كۆنگره‌كه‌یدا شتێكی ڕاگه‌یاند كه‌ پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی ستیڤ جۆبز بوو!

Applepencilئه‌پڵ، له‌ كۆنگره‌كه‌ی ٩ی ئەم مانگەدا به‌رهه‌مێكی نوێی به‌ناوی پێنووسی ئه‌پڵ ڕاگه‌یاند. ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی ڕۆژنامه‌نووسان بوو، چونكه‌ ستیڤ جۆبس كه‌ یه‌كێك بوو له‌ دامەزرێنەرانی كۆمپانیای ئه‌پڵ، له‌ كۆنگره‌ی ساڵی ٢٠٠٧ دا كاتێك یه‌كه‌مین نه‌وه‌ی ئایفۆنی ڕاگه‌یاند، گوتی: “كه‌واته‌ ئێمه‌ چۆن په‌یوه‌ندی پێوه‌ بگرین؟ ئێمه‌ نامانه‌وێت ماوسه‌كه‌ بسوڕێنینه‌وه! كه‌واته‌ ده‌توانین چی بكه‌ین؟ ئۆو پێنوسێك! ئێمه‌ ده‌توانین چی بكه‌ین به‌ پێنووس؟ نا! كێ پێنووسی ده‌وێت؟ ده‌بێت بیهێنیته‌ ده‌ره‌وه‌ و بۆ ئه‌ولای ببه‌یت و ونی ده‌كه‌یت! یییاخ! هیچ كه‌س پێنووسی ناوێت! كه‌واته‌ با پێنووس به‌كار نه‌هێنین! كه‌واته‌ ده‌توانین چی به‌كاربێنین بۆ باشترین مۆبایلی خاڵ دانان له‌ جیهان؟ ئێمه‌ ئامێری خاڵدانان به‌شێوه‌یه‌ك به‌كار ده‌هێنین كه‌ هه‌مووی له‌ له‌مسه‌ی په‌نجه‌وه‌ دروست كرابێت! ئێمه‌ ده‌توانین ده‌ستی لێ بده‌ین به‌هۆی په‌نجه‌كانه‌وه‌! ئێمه‌ گه‌یشتین به‌ داهێنانێكی نوێ له‌ ته‌كنه‌لۆجیا به‌ناوی “Multi-Touch”! “.

ئه‌مانه‌ هه‌موو قسه‌كانی ستیڤ جۆبسی دامەزرێنەری كۆمپانیای ئه‌پڵ بوو له‌ كۆنگره‌كه‌دا! كه‌چی هه‌ر هه‌مان كۆمپانیا و دوای 8 ساڵ له‌ كۆنگره‌كه‌ و دوای تێپه‌ڕبوونی 4 ساڵ به‌سه‌ر مردنی ستیڤ جۆبس، پێرێ شه‌و ئه‌پڵ له‌ كۆنگره‌كه‌یدا به‌رهه‌مێكی نوێی به‌ناوی “پێنووسی ئه‌پڵ” ڕاگه‌یاند! ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌ بوو كه‌ ستیڤ جۆبس ڕقی لێی بوو، هه‌میشه‌ ده‌یوت ئێمه‌ پێنووسمان بۆ چییه‌ بۆ به‌كارهێنانی مۆبایل!

شایه‌نی باسكردنه‌ “پێنووسی ئه‌پڵ” به‌رهه‌مێكی نوێی كۆمپانیاكه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆنگره‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند و به‌كارده‌هێنرێت له‌گه‌ڵ “ئایپاد پڕۆ” ی نه‌وه‌ی نوێی ئایپاد. پێنووسه‌كه‌ وه‌ك پێنووسێكی زیره‌ك وایه‌ كه‌ ده‌توانرێت به‌هۆیه‌وه‌ بنووسرێت و وێنه‌ بكێشرێت، پێنووسه‌كه‌ش مانگی ١١ی ئه‌مساڵ به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ كڕین به‌ نرخی ٩٩$.

ئه‌مه‌ گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و قسانه‌یه‌ كه‌ ستیڤ جۆبس له‌ كۆنگره‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند بە ژێرنوسی کوردی

بۆچوونەکان
  • Rawaz

    Dastan xosh bet, harwak pega Electroniyakanish har xera amazhayan bam xala ya wak pegay iMore u The Verge ballam Stive bas la Sreeneky bchuki wak iPhone akat u wa rastishy krd wa peshangish bwn la Tochda larey panjakany dastawa baw shewa xeraiya ka farmanakan warbgret, balam bo iPad pro ama jyawaza wak xotan azann la estada yakek la amanjakani drwstkrdni iPad pro rakeshany Graphic Designerakanu Illustratorakana ka atwann larey Apple Pencilawa chyan bwet binaxshenn harwak tabletakani Wacom, pashan bo Doctorakan u mabasty pzishki.

بۆچونی تۆ