ئەپڵ 12, ئه‌یلول 2015

سۆنى و سامسۆنگ گاڵتە بە ئایفۆنى نوێ دەکەن!

COfSdCWWoAAMQbD

 

دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا کۆمپانیاى ئەپڵى ئەمریکى، لە میانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، هەردوو مۆبایلى نوێی خۆى بەناوى IPhone 6S و IPhone 6S Plus نمایش کرد، بەڵام هەندێک لە کۆمپانیا ڕکابەرەکانى بێدەنگیان شکاند و بە هەلیان زانى کەوا ئایفۆنى نوێ لەگەڵ بەرهەمەکانیان بەراورد بکەن.

کۆمپانیاکانى سۆنى یابانى و سامسۆنگى کۆرى، هەر یەکەیان بە بەشێوەیەکى جیاواز وەڵامى ئەپڵیان دایەوە و بە شێوەیەک لە شێوەکان گاڵتەیان پێکرد.

کۆمپانیاى سۆنى، لە ڕێگەى هەژمارى فەرمى خۆیەوە لە تویتەر، سێ جریوە (تویت)ى بڵاوکردۆتەوە و تێیدا ئایفۆنى نوێ بەرداورد دەکات بە بەرهەمەکانى.

لە جریوەیەکدا سۆنى وێنەیەکى بڵاوکردتەوە و لە یارمەتیدەرى کەسى تایبەت بە ئایفۆن (سیرى) دەپرسێت: “هێی سیرى، ئەی دەربارەی تەمەنی پاتری؟” لە وەڵامدا سیرى دەڵێت: “بیگۆڕە بۆ سۆنى!”، وەک دیارە کە پاترى مۆبایلەکانى سۆنى بۆماوەى دوو ڕۆژ بەرگەى کارکردن دەگرن.

Screenshot (201)

لە جروەیەکى تردا سۆنى ڤیدیۆیەکى بڵاوکردۆتەوە و تێیدا بەراورد لە نێوان کامێراى ئایفۆنى نوێ (١٢ مێگاپێکسڵ) و دواین مۆبایلى خۆى Xperia Z5 (٢٣ مێگاپێکسڵ) دەکات، سۆنى دەپرسێت: “کامێرایەک بە ڕوونى ١٢ مێگاپێکسڵ بەرامبەر کامێرایەک بەڕوونى ٢٣ مێگاپێکسڵ، ئایە ئێستا کاتى گۆڕین نییە بۆ سۆنى؟”.

Screenshot (203)

لە جریوەیەکى تردا سۆنى ڕوونما (شاشە)ى مۆبایلى Xperia Z5 Premium کە ڕوونى 4Kـەیە و یەکەم مۆبایلى جیهانە بەم ڕوونیە، بەراوردى دەکات بە ڕوونى مۆبایلى ئایفۆن کە ڕوونیان ٧٢٠ پێکسڵ و ١٠٨٠ پێکسڵە، وە لە وێنەى جریوەکەدا دەنووسێت: “هەڵبژاردنەکەت ڕوونە” هەروەها لە جروەکەدا دەنووسێت: تۆمارکردنى 4K سەرسوڕهێنەرە بەڵام تۆمارکردن و سەیرکردن بە ڕوونى 4K ئەوە Xperia Z5 Premiumـە”.

Screenshot (202)

ئەمانە سەبارەت بە وەڵامى سۆنى بوون، بەڵام ئەى وەڵامى ڕکابەرە سەرسەختەکەى ئەپڵ؟!

سامسۆنگ ڤیدیۆ ڕیکلامێکى نوێی بڵاوکردۆتەوە بەناونیشانى “ئەمە مۆبایل نییە، ئەمە گالەکسییە”، تێیدا دیارترین تایبەتمەندى لە دواین مۆبایلەکانى سامسۆنگ کە (بارگاویکردنەوەى بێتەلە) نیشان دەدات، کە ئەم تایبەتمەندیە لە ئایفۆندا بوونى نییە.

 

ژێدەر: Ardroid

بۆچونی تۆ