ئای ئۆ ئێس
12, ئەیلوول 2015
نوێترین زانیاری له‌سه‌ر جهیلبرهیكی وه‌شانی iOS 9

وه‌ك ده‌زانن ١٦ـی ئه‌م مانگه كۆمپانیای ئه‌پڵ به فه‌رمی وه‌شانی iOS 9 بۆ به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می iOS ده‌وه‌شێنێت، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه كۆمپانیای ئه‌پڵ له وه‌شانی iOS 8.4.1 سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رچه و كه‌لێنه ئاسایشیانه داخست كه یارمه‌تی ده‌ر بوون بۆ گشهپێدهران و هاككه‌رانی جه‌یلبره‌یك كه بتوان جهیلبرهیكی ڕێك و پێك بۆ ئه‌م وه‌شانه بوه‌شێنن.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له وه‌شانی iOS 8.4.1 كۆتایی به جه‌یلبره‌یك هێنا، به‌ڵام تیمی پانگیوی چینی چه‌ند ڕۆژێك پێش كۆنگره‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ له كۆنگرهیكدا ئاماژه‌یان به‌وه دا كه چه‌ندین ده‌رچه و كه‌لێنی ئاسایشیان دۆزیوه‌ته‌وه له وه‌شانی iOS 8.4.1 كه یارمه‌تیده‌رن بۆ ئه‌و گروپه كه بتوانن جهیلبرهیكی ڕێك و پێك بۆ ئه‌م وه‌شانه بوه‌شێنن هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی جهیلبرهیكی ڕێك و پێك بۆ وه‌شانی iOS 9.

هه‌ر دوای كۆنگره‌كه‌ی گروپی پانگیوی چینی، هاككه‌ر و گه‌شه‌پێده‌ری ناسراوی جه‌یلبره‌یك iH8sn0w له گرتیه‌كی ڤیدیۆ كه له ماڵپه‌ڕی یوتوب بڵاوی كرده‌وه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه جهیلبرهیكی وه‌شانی iOS 9ـی كردووه له‌سه‌ر ئایفۆنی 5، ئه‌م جهیلبرهیكهش له‌سه‌ر دوایین وه‌شانی iOSـی Golden Master كه ئه‌پڵ وهشاندوویهتی كه ژماره‌ی درووست كردنی وهشانهكهشی بریتیه 13a340، جهیلبرهیكهكهی ئه‌نجام داوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات له‌گه‌ڵ وه‌شاندنی iOS 9 به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا جهیلبرهیكی ڕێك و پێك له لایه‌ن گه‌شه‌پێده‌رانی جهیلبرهیكهوه بڵاو بكرێته‌وه.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=BtBqkj7RsFo[/youtube]
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.