ئەندرۆید
12, ئهیلول 2015
ئەپڵیکەیشنی نۆمینەی حاجیان بۆ ئەندرۆید دابگرە
بێگومان ئەپڵیکەیشنە ئیسلامییەکان کۆگاکانیان تەنیوە و پڕن لەو جۆرە ئەپڵیکەیشنانە و لەناویشیاندا چەندان ئەپڵیکەیشنی کوردی ئیسلامی دەبینرێت. یەکێک لە نوێترین ئەو ئەپەڵیکەیشنە کوردییە ئیسلامییانە بریتییە لە (نۆمینەی حاجیان) کە باس لە قەزڵ و گەورەیی و حکومەکانی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی حاجیان دەکات و لەلایەن بەڕێز مامۆستا محمد عبدالرحمن لطيف نوسراوە، هەروەها دەستی ئەو بەڕێزانەش خۆش بێت کە هەستاون بە دروستکردنی ئەپڵیکەیشنەکە و خوای پەروەردگار بە بەهەشت پاداشتیان بداتەوە. ئێوەی بەڕێزیش دەتوانن بە کلیک کردن لەم وێنەیە لە کۆگای گووگڵ پلەی دایبگرن:
هەندێک وێنە لە ڕووکاری ئەپڵیکەیشنەکە:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!