ئینتەرنێت 14, ئه‌یلول 2015

سەرجەم ماڵپەڕە سێکسییەکان لە عێراقدا دادەخرێن!

porn_blocked_0

ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ى ئەیلول، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا بە دەنگی (١٦٣) پەرلەمانتار بڕیاردراوە، کە سەرجەم پێگە سێکسی و ئابڕووبەر (پۆڕن)ـەکان لە عێراقدا بەست بکرێن.

دوا بە دواى ئەم بڕیارە، (ئومێد محەممەد) گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، كە هەرێمی کوردستان بەو بڕیارە پابەند نابێت و بڕیاری بەست کردنىپێگە سێکسی و ئابڕووبەر (پۆڕن)ـەکان هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە، چونکە بڕیارەکە سیادی نییە و هەرێمی کوردستان دەتوانێ پێوەی پابەند نەبێت.

ئومێد ئەحمەد ووتیشى، کە تاوەکو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەرنەدات، وەزارەتەکەیان پابەندی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە نابێت، هاوکات ووتیشى کە لەگەڵ بەست کردنى ئەو ماڵپەڕانەیە و لەڕووی کۆمەڵایەتی بە کارێکی باش دەزانێت، بەڵام دەڵێت “دەیان هەزار ماڵپەڕی سێکسی هەن، بۆیە بەستکردنى سەرجەمیان کارێکی قورسە و ئەستەمە جێبەجێ بکرێت”.

ژێدەر: تۆڕی میدیایی رووداو

بۆچونی تۆ