بابەتی گرینگ 17, ئه‌یلول 2015

مایکرۆسۆفت وەشانێکی تری ئەزموونی لە ویندۆز ١٠ی مۆبایل بڵاوکردەوە

12002346_798574496906745_9016489018856392753_oمایکرۆسۆفت هەڵسا بە بڵاوکردنەوەی ژمارەیەکی نوێی ویندۆز ١٠ بۆ مۆبایل کە ژمارەکە بریتیە لە ١٠٥٣٦.١٠٠٤، وە ئەم وەشانە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێی تێدا زیادکراوە و هەڵەکانی رابردوو زۆربەیان چاک کراونەتەوە. بەڵام بیرمان نەچێت ئەم وەشانە وەشانی تاقیکاریە و هەندێ هەڵەو کێشەی تێدایە. کۆمەلێک چاکسازی لە Settings و شاشەی قوفڵ کراوە و چاوەروان دەکرێت بڵاوکردنەوەی ویندۆز ١٠ بۆ مۆبایل بە فەرمی نزیک بوبێتەوە. تێبینی بۆ ئەوانەی ویندۆز ١٠ی مۆبایل کار پێدەکەن دەبێ بە دوو قۆناغ مۆبایلەکانیان ئەپدەیت بکەنەوە کە قۆناغی یەکەم ١٠٥٣٦.١٠٠ وە ئەوەی کۆتایی ١٠٥٣٦.١٠٠٤ـە.

12026673_798573263573535_328397149_n 12030864_798573286906866_992360812_n 12042256_798573290240199_465230650_n 12017688_798575336906661_2309269396717018227_o

بۆچونی تۆ