ئای ئۆ ئێس
17, ئەیلوول 2015
گشت زانیاریه‌ك له‌سه‌ر ئه‌پی Move to iOS

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و وه‌شانی iOS 9 به فه‌رمی له لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه بڵاو كراوه بۆ ئای دیڤایسه‌كانی، دوای وه‌شانی iOS 9 كۆمپانیای ئه‌پڵ یه‌كه‌م ئه‌پی خۆی خسته فرۆشگای گوگڵ پله‌ی كۆمپانیای گوگڵه‌وه ئه‌ویش بریتیه له ئه‌پێك به ناوی ” Move to iOS ” ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی زۆرترین به‌كارهێنه‌ری ئه‌ندرۆید ڕوو له سیسته‌می iOS بكه‌ن و مۆبایله‌كانی له سیسته‌می ئه‌ندرۆیده‌وه بگۆڕن بۆ ئایفۆن، چونكه له ڕێگه‌ی ئه‌م ئه‌په‌وه ده‌توانی ته‌واوی داتاكانت كه له‌سه‌ر مۆبایلێكی ئه‌ندرۆید بێت بیگوازیته‌وه بۆ ئایفۆن بێ كێشه.
له ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه ده‌توانن ئه‌م ئه‌په داگرن:
https://goo.gl/VxDMLn
ئه‌م ڤیدیۆیه‌ش چۆنیهی داگرتن و به‌كارهێنانی ئه‌م ئه‌په‌یه:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=yJBvf4vb7WM&ebc=ANyPxKoBDfc1TCB914gyi6TowdiKpPr5jMlhQi2u_JV_-vyka0AvLLZxSLtT2WemasMhhBIyprIf&app=desktop[/youtube]
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.