بابەتی گرینگ
17, ئەیلوول 2015
هواوی نێكسوسی داهاتوو به شاشه‌ی ٥.٧ ئینچ و ڕوونمای QHD

وه‌ك ده‌زانن مۆبایلی نێكسوس یه‌كێكه له به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی و له ڕابردوودا به هاوكاری كۆمپانیای مۆتۆڕۆلا و كۆمپانیای گوگڵ به‌رهه‌م ده‌هات به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌وڵ نه‌وه‌ی نوێی مۆبایلی نێكسوس كۆمپانیای هواوی به‌رهه‌می ده‌هێنێت به‌پێی پێگه تهكنهلۆژییهكانیش ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه تایبهتمهندییهكانیهتی:
به شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی قه‌باره ٥.٧ ئینچ، به ڕوونمای QHD وه ١،٤٤٠ * ٢،٥٦٠ پیكسڵ، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی له جۆری كوالكۆم سناپدراگۆن ٨١٠ بێت وه قه‌باره‌ی ڕامه‌كه‌شی ٣ گێگابایت بێت، وه قه‌باره‌ی یاده‌وه‌ری نێوخۆیشی ٣٢ گێگابایت بێت، وه سیسته‌مه‌ی كارپێكردنهكهشی ئه‌ندرۆید 6.0 مارشميلۆ ده‌بێت.
وه كامێراكه‌ی ١٢ مێگاپیكسڵ ده‌بێت به كوالیتی ڤیدیۆی ٢١٦٠ پیكسڵ وه كامێرای پێشه‌وه‌ی ٨ مێگاپیكسڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بوونی تایبه‌تمه‌ندی په‌نجه مۆر.
وه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م مۆبایله له ٢٩ـی ئه‌م مانگه له كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌تدا ئاشكرا بكرێت.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.