ئەپڵ 19, ئه‌یلول 2015

لەگەڵ Google تاسەی نێو شەقامەکان ببینە!

12047519_698462050298243_1409236021_nلەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا گەواهی چەندین دۆزینەوە و دەسکەوتی نوێ لە بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل و سەلامەتی ڕێگاو بان بوین. بەڵام ئەمجارە گووگڵ بە تۆمارکردنی داهێنانێکی تر، یەکێک لە گرنگترین گرفتی بەردەم شۆفێرانی چارەسەرکردوە. تاسە و چاڵ و چۆڵی نێو جادە و شەقامەکان یەکێکن لە گەورەترینی ئەو گرفتانەی کە لەوانەیە بە ئەزمونترین شۆفێریش بە دەستیانەوە گیر بخوات، کە هەندێ جار بە زیانی هەزارەها ئۆتۆمبێل کۆتای دێت.

بەرهەمی نوێی گووگڵ لە دوو هەستەوەر پێک دێت، سیستمێکی GPS و accelerator ێکی ستونی. بەدانانی ئەم سیستمە و جێگیرکردنی لە نێو ئۆتۆمبێلەکاندا، دوای بەرکەوتنی ئۆتۆمبێل لە گەڵ هەر چاڵ و تاسەیەکدا، ئەوا زانیاریەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە سەر سێڕڤەری google تۆماردەکڕێن و پاشان شوێنی جێگیری چاڵەکە یان تاسەکە دەست نیشان دەکرێت. پاشان سیستەمی هۆشداری GPSی نێو ئۆتۆمبێلەکە لە کاتی نزیککەوتنەوە لەو تاسەیە، شۆفێر ئاگاداردەکاتەوە و شوێنی تاسە یان چاڵەکە نمایش دەکات. خۆشبەختانە گووگڵ بۆ ڕێگەگرتن لە دوبارە بونەوەی زانیاریەکان و داتای هەڵە، بەهۆی ئەپڵیکەیشنێکەوە ڕێگە لە دوبارە بونەوەی داتاکان دەگرێت. کۆمپانیای گووگڵ هیواخوازە، بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێل پێشوازی لەم بەرهەمە نوێیە بکەن و لە نێو ئۆتۆمبێلەکانیان جێگیری بکەن. ئێستا بێننە پێش چاوی خۆتان، ئەگەر ئەم جۆرە سیستەمە لە نێو ئۆتۆمبێلەکانی ئێمە دابنرێت، لە ماوەی 24 کاتژمێر سێرڤەرەکانی گووگڵ پڕدەبن.

تاگەکان گووگڵ
بۆچونی تۆ