ئەندرۆید
19, ئەیلوول 2015
وه‌شانێكی نوێ له ئه‌پی S Health له‌لایه‌ن سامسۆنگه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا

لە هەنگاوێکی نوێی سامسۆنگدا، کۆمپانیای ناوبراو وەشانێکی نوێی لە ئەپڵیکەیشنی تەندروستی و چاودێری جەستەیی ناسراو بە S Health ڕاگەیاند کە پێشتر تەنها بۆ ئامێرە ئاست بەرزەکانی سامسۆنگ بەردەست بوو، لە سەرەتادا کە لە گووگڵ پلەی بەردەست بوو تەنها بۆ وەشانی ئەندرۆید لۆلیپۆپ ٥.٠ بەرەو سەر دەگونجا.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئه‌م ژماره‌ی ئه‌م وه‌شانه نوێیه بریتیه له ٤.٥.١ بۆ پشتگیری كردنی ته‌واوی ئه‌و ئامێره ئه‌ندرۆیده گشتیانه‌ی كه به سیسته‌می كارپێكردنی كیت كات ٤.٤ به‌ره‌و سه‌ر كار ده‌كه‌ن، له ئێستادا به‌كاربه‌ر ده‌توانێ سوود له ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌پی ” S Health ” وه‌رگرێت، وه‌ك ژماردنی هه‌نگاوه‌كان و دیاری كردنی كێش و پێوانه كردنی گه‌رمی، هتد…
له‌م بهستهرهیهوه گووگڵ پله‌ی ده‌توانن دایگرن
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.