ئای ئۆ ئێس
23, ئه‌یلول 2015
كۆمپانیایه‌كی پاراستن ملیۆنێك دۆلاری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی 9 iOS هاك بكات

كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌فته‌ی ڕابردوو به فه‌رمی وه‌شانی وه‌گه‌رخه‌ڕی ئای دیڤایسه‌كانی كه iOS 9 بوو وه‌شاند بۆ به‌كارهێنه‌رانی، وه تا ئێستا له ٥٠%ـی به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد ته‌چ ئه‌م سیسته‌مه نوێیه به‌كارده‌هێنن، دوای وه‌شاندنی فه‌رمی iOS 9 كۆمپانیایه‌كی پاراستن ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی ١ ملیۆن دۆلاری خسته به‌رده‌م ئه‌و كه‌سه‌ی بتوانێت ئه‌م وه‌شانه نوێیه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ كه iOS 9ـیه هاك بكات.
كۆمپانیایه‌كی نوێ له بازاری پاراستن كه ناوی ” Zerodium ”ـه بڕه پاره‌یه‌كی یه‌ك ملیۆن دۆلاری خستۆته به‌رده‌م هاككه‌ران كه بتوانن iOS 9 هاك بكه‌ن، وه ئه‌م دیاریه‌ش بۆ ٣ كه‌سی براوه ده‌بێت گه‌ر بتوانن ئه‌م كاره بكه‌ن و كۆی گشتی دیارییه‌كه‌ش بریتیه له ٣ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی.
شایه‌نی باسه كۆمپانیای ” Zerodium ” هه‌ڵده‌ستێت به فرۆشتنی ئه‌و هه‌ڵه ئاسایشیانه‌ی كه له سیسته‌مه‌كان ده‌یدۆزنه‌وه له ڕێگه‌ی بریكاره‌كانیان له كۆمپانیای و دام و ده‌زگا حكومیه‌كان، وه هۆكاری ئه‌و دیاریه گه‌وره‌ی له به‌رامبه‌ر iOS 9 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی پاراستن و ڕێگری به‌رزی ئه‌م سیسته‌مه دێت بێ هیچ شك و گومانێك.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنی كۆمپانیای ” Zerodium ” دوای دوو ڕۆژ له ده‌ركه‌وتنی هه‌ڵه‌یه‌ك دێت به ناوی ” XcodeGhost ” له به‌شێك له ئه‌په‌كان له نێو فرۆشگای ئه‌پڵ، كه تێیدا چه‌ند ئه‌پێكی به‌ناوبانگ هه‌بوون.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.