ئینتەرنێت
26, ئەیلوول 2015
فەیسبووک گۆڕانکاری گەورە لە بەشی Notes دا دەکات!
ماوەیەکی زۆرە فەیسبووک بەشی نوسینی تێبینییەکانی پشتگوێ خستووە بەڵام وا دیارە بۆ دواجار و دوێنێ لە سەر ماڵپەڕی ژووری هەواڵی فەیسبووک هەواڵی گۆرینی بەشی Notesی فەیسبووک بڵاوکرایەوە. جێگای ئاماژەیە بەشی تێبینییەکانی فەیسبووک جوانترکراوە و لە ئێستادا تایبەتمەندی زیاتری هەیە بۆ نمونە نوسینی زیاتر و گۆڕانکاری لە شێوەی نوسینەکان و ..هتد. هەر لەگەڵ ئەم نوێکردنەوەیەشدا، دەتوانیت وێنەیەکی سەرپۆش (کەڤەر) بۆ تێبینیەکەت دابنێیت دەربارەی ئەوەی ئەو تێبینیەی تۆ دەینوسیت سەبارەت بەچییە. فەرموو تۆش دەتوانێت لەڕێگەی ئەم لینکەوە http://facebook.com/notes تێبینی خۆت و هاوڕێیانت ببینیت و تێبینی نوێش بڵاوبکەتەوە و چێژوەرگریت!
سەرچاوە http://newsroom.fb.com
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!