بابەتی گرینگ
30, ئه‌یلول 2015
بڕیاری كۆتایی بۆ ئه‌و هاككه‌ره ڕووسیه‌ی كه هه‌ستا بوو به دزینی نیو ملیار دۆلار

به‌رنامه‌كانی هاك كردن یه‌كێكن له‌و هۆكارانه‌ی كه زۆرێك له كه‌سه‌كان ده‌خه‌نه سووچی زیندانه‌كانه‌وه و یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه دادگایه‌كی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری زیندانی بۆ گه‌نجێكی به ڕه‌گه‌ز ڕووستی ده‌ركردووه كه له ڕێگه‌ی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی هاك كردنه‌وه هه‌ستاوه بۆ هاك كردنی چه‌ندین بانگ و ملیۆنان هه‌ژماری بانكی.
تۆمه‌تبار ” Dimitry Belorossov ” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و به ڕه‌گه‌ز ڕووسیه و ساڵی ڕابردوو دوای گه‌یشتنی به وڵاتی ئیسپانیا هه‌ستا بوو به به‌شداری كردن له كردارێكی هاك و دزی كردن له سه‌رانسه‌ری جیهان به به‌های ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی و زیان گه‌یاندن به زیاتر له ١١ ملیۆن كۆمپیوته‌ر له سه‌رانسه‌ری جیهان.
بڕیاری زیندانی بۆ ئه‌م هاككه‌ره بریتی بوو له ٤ ساڵ و نیو وه پێ بژاردنی وه‌ك قه‌ره‌بوو به مه‌بله‌غی ٣٢٠ هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی، ده‌ركه‌وت ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كرداری هاك كردنه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام دراوه بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی ٢٠١١ بریتی بووه له به‌رنامه‌ی ” Citadel ” بۆ دزینی زانیاری بانكیه‌كانی به‌كارهێنه‌ران وه‌ك كارتی بانكیه‌كان له كاتی به‌كارهێنانی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری به‌كارهێنه‌ران وه یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه دژی به‌رنامه‌كانی دژه ڤایرۆس بووه.
ئه‌م هاككه‌رانه هه‌ستا بوون به په‌یوه‌ست كردنی ئه‌م به‌رنامه‌ی هاككه به كۆمپیوته‌ری به‌كارهێنه‌ران له ڕێگه‌ی لكاندنی به هاوپێچی پۆستی ئه‌لیكتڕۆنی له‌نێو نامه‌ی ئه‌لیكتڕۆنی بێزاركه‌ر، له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ش هاككه‌ران توانی بوویان بچنه نێوا ٧ هه‌زار كۆمپیوته‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا.
كۆمپانیای مایكڕۆسۆفت و نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی كاریان كرد به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م كرداری هاك كردنه دوای دوو ساڵ توانیان زیاتر له ٥ ملیۆن كۆمپیوته‌ر ده‌ربهێنن له‌م كرداری هاك كردنه، وه له ئه‌نجامی ئه‌م كرداره‌دا پێشبینی كرا مه‌بله‌غی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار دزرا بێت له ده‌یان بانك له سه‌رانسه‌ری جیهان وه‌ك بانكه‌كانی ئه‌مریكان ئێكسپرێس، سیتی گروپ، كریدی سويس، جه‌ی پی مۆرگان، رۆيال بانك، ویڵس فارگۆ هه‌تا پهیپاڵیش.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.