بابەتی گرینگ
30, ئەیلوول 2015
سیسته‌می كارپێكردنی Play Station 4 وه‌شانێكی نوێی لێ ڕاگه‌یه‌نرا

كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی وه‌شانی سێیه‌می بۆ ئامێری Play Station 4 تایبه‌ت به یاریه ڤیدیۆییه‌كان ڕاگه‌یاند، كه تێیدا چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی گرنگ و گۆڕانكاری نوێ كراوه له‌وانه ئه‌پلۆد كردنی ڕاسته‌وخۆی ڤیدیۆكان بۆ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، وه گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له ماڵپه‌ڕی یوتوب…
وه زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تر وه‌ك به‌رز كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی ماوه درێژ له ١٠ خولهك زیاتر بۆ ڕاسته‌وخۆی بۆ ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به هۆی زیاد كردنی فرمانێكی نوێ له كاتی به‌رز كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكان بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه، وه زیاد كردنی گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی ڤیدیۆكان له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی یوتوبه‌وه.
وه یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تر گرتنی وێنه‌ی شاشه له كاتی یاری كردن و پاشه‌كه‌وت كردنی به فۆڕماتهكانی PNG و JPEG و به كوالیتی به‌رز، وه چه‌ندین چاككاری و گۆڕانكاری له نامه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كراوه له‌گه‌ڵ دانانی به‌شی توانج له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هاوبه‌شی پێ كردنی وێنه له نێویاندا.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.