ئەپڵ
1, تشرینی یه‌كه‌م 2015
كۆی تێچووی درووست كردنی ئایفۆنی 6s و 6s plus

ڕۆژی ٢٥ مانگی ڕابردوو كۆمپانیای ئه‌پڵ به فه‌رمی هه‌ردوو به‌رهه‌مه نوێیكهكهی كه بریتی بوو له ئایفۆنی ٦ئێس و ٦ئێس پڵه‌س له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو چه‌ندین وڵاتی تر خسته بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ر سوڕمان بوو له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می پێش فرۆشتن داواكاری كڕین له ١٠ ملیۆن ئایفۆن ڕه‌تیدا و له ٣ ڕۆژی دوای خستنه بازاڕه‌وه ڕێژه‌ی فرۆشتنی ئه‌م دوو به‌رهه‌مه نوێیه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ گه‌یشته ١٣ ملیۆن ئایفۆن، كه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ی ڕێژه‌ی فرۆشتنی ئایفۆن بوو چونكه ڕێژه‌ی فرۆشتن له قه‌باره‌ی ٢٢% له پێشتر به‌رز بوویه‌وه.
له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق و كوردستان به تایبه‌تی له سه‌ره‌تای هاتنه بازاری ئه‌م ئایفۆنه نوێیه به نرخێكی به‌رز ده‌فرۆشرا تا ئێستاش له‌گه‌ڵ بێت نرخه‌كه‌ی هه‌ر به‌رزه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بیكڕیت یان ئه‌گه‌ر كڕیوته پێویسته نرخی تێچووی ئه‌م دوو به‌رهه‌مه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ بزانین، پێگه‌ی iFix كه پێگه‌یه‌كی جیهانیه و تایبه‌ته به شیكردنه و جیكردنهوهی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان و بڵاو كردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ریان دوای لێكۆڵینه‌وه ئه‌م ئاماره‌ی ڕاگه‌یان له‌سه‌ر تێچووی هه‌ردوو ئایفۆنی ٦ئێس و ٦ئێس پڵه‌س:
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه كۆی گشتی تێچووی درووست كردنی ئایفۆنی ٦ئێس ته‌نها ” ٢١١.٥٠$ـه ” دوو سه‌د و یازده دۆلار و په‌نجا سه‌نته‌ی ئه‌مریكیه، وه كۆی گشتی تێچووی درووست كردنی ئایفۆنی ٦ئێس پڵه‌سیش ” ٢٣٦$ـه ” دوو سه‌د و سی و شه‌ش دۆلاری ئه‌مریكیه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش كۆی تێچووی سه‌رجه‌م پارچه‌كانی ئه‌م دوو ئایفۆنه نوێیه‌یه:

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.