ئای ئۆ ئێس
1, تشرینی یه‌كه‌م 2015
چۆنیه‌تی نا چالاك كردنی بوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی خۆكارانه له فه‌یسبووك

كۆمپانیای فه‌یسبووك چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا نوێ بوونه‌وه‌یه‌كی له ئه‌پی فه‌یسبووك ڕاگه‌یاند بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ئای ئۆ ئێس و ئه‌ندرۆید دوای ئه‌م نوێكاریه زۆرێك له به‌كارهێنه‌ران تووشی كێشه‌یه‌ك بوون ئه‌ویش بوونه‌وه‌ی خۆكارانه‌ی ڤیدیۆكانی فه‌یسبووك بوو ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی بهڵانسێكی زۆر له گێگابایتی ئهنتهرنێتهكانمان خه‌رج بكات به‌بێ ئاره‌زووی ئێمه، له‌م بابه‌ته باس له چۆنیه‌تی ڕاگرتنی ئه‌م بوونه‌وه‌یه‌ی ڤیدیۆیانه ده‌كه‌ین كه به‌بێ ئاره‌زووی ئێمه ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر هه‌ردوو سیسته‌می ئای ئۆ ئێس و ئه‌ندرۆید، له‌گه‌ڵمان بن:
چۆنیه‌تی ڕاگرتنی له‌سه‌ر سیسته‌می ئای ئۆ ئێس:
١. له نێو ئه‌پی فه‌یسبووك ده‌چینه به‌شی ” Settings ”:
٢. دواتر كردته له‌سه‌ر ” Account Settings ” ده‌كه‌ین:
٣. پاشان كرته له‌سه‌ر فرمانی ” Videos and Photo ” ده‌كه‌ین:

٤. دواتر كرته له‌سه‌ر فرمانی ” Autoplay ” ده‌كه‌ین:

٥. دواتر هه‌ڵبژاردنی ” Never Autoplay Videos ” هه‌ڵده‌بژێرین، به‌م شێوه‌یه‌ش ڕزگارمان ده‌بێت له‌م كێشه‌یه:

………………………………………………………………………………
چۆنیه‌تی ڕاگرتنی له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌ندرۆید:
بۆ بەكارهێنەرانی سیستەمی وه‌گه‌ڕخه‌ری ئەندرۆید (مۆبایلەكانی – سامسۆنگ -ئێڵ جی – سۆنی- هواوی – بلاك بێری- ئێچ تی سی – گۆگڵ نێكسس ، ئای كیو …هتد)
سەرەتا برۆ سەر Setting مۆبایلەكەت ، پاشان برۆ سەر بەشی App Setting دواتر بەشی Videos play automatically هەڵبژێرە و كۆتا هەنگاویش بەشی Off هەڵبژێرە:

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.