هەواڵ
3, نیسان 2012
كاتژمێرێك بۆ داهاتوو..ناوازه و جوان و نوێ خوازی..
كۆمپانیایه‌كی فه‌ره‌نسی بیرۆكه‌یه‌كی نوێ بۆ كاتژمێری داهاتوو ده‌خاته ڕوو و ئه‌م كاتژمێره پێكهاتووه له چوارگۆشه‌ی له‌مسی و چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی له‌خۆی گرتووه و به‌ڵام تا ئێستا دیاری نه‌كراوه چ جۆره سیسته‌مێكی له‌سه‌ر بێت، به‌ڵام وا پێش بینی ده‌كرێت سیسته‌می ئه‌ندرۆیدی بۆ ڕێك بخرێت.
شایه‌نی باسه ئه‌م به‌رنامانه‌ی كه له‌م كاتژمێره داده‌بێت چاودێری كردنی كه‌ش و هه‌واو راهێنانه وه‌رزشییه‌كان و..هتد تێدایه.
ئه‌م كاتژمێره بیرۆكه‌یه‌كی جوانه به‌ڵام تا ئیستا ڕانه‌گه‌یه‌نراوه كه‌ی ده‌ستده‌كرێت به به‌رهه‌مهێنانی و نرخه‌كه‌یش دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام بڵێین و نه‌ڵێین ناوازه و جوان و پێشكه‌وتوویه..
ئه‌مانه‌ش چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئه‌و كاتژمێرهن..
- بونی كه‌ش و هه‌وا و قیبله نما و شوێن دیاری كه‌ر و كورته نامه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان..هتد
- جوڵاندنی ئایكۆنه‌كانی به‌گوێره‌ی دانانی كاتژمێره‌كه..
- بونی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ دیاری كردنی لێدانه‌كانی دڵت..
- وه زیاتریش له‌م تایبهتماندیانه..
ئه‌مانه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌م كاتژمێرهن..




بیرمان نه‌چێت ئه‌مه ته‌نها بیرۆكه‌یه و ئه‌م كاتژمێره جارێ بوونی نییه..
سه‌رچاوه Talk Android