ئەندرۆید
3, تشرینی یەکەم 2015
لیستی ئه‌و مۆبایله مۆتۆڕۆلایانهی پشتگیری له سیسته‌می ئه‌ندرۆید مارشمالۆو ده‌كه‌ن

له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید ٦.٠ مارشمالۆو به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه به‌م نزیكانه ده‌نێردرێت بۆ كۆمه‌ڵیك له مۆبایله‌كانی جۆری نێكسۆس، كۆمپانیای مۆتۆڕۆلاش لیستی ئه‌و مۆبایلانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه پشتگیری له‌م وه‌شانه نوێیه ئه‌ندرۆید ده‌كه‌ن، كه له‌م لیسته‌دا كۆمه‌ڵێك له مۆبایله نوێیه‌كانی مۆتۆڕۆلا و به‌شێك له مۆبایله كۆنه‌كانیشی تێدایه كه به‌م نزیكانه له چه‌ند وڵاتێكی دیاری كرا‌و ئه‌م وه‌شانه‌یان پێ ده‌گات، ئه‌مه‌ش لیستی ئه‌و ئامێرانه‌ی كۆمپانیای مۆتۆڕۆلایه كه به‌م نزیكانه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌م وه‌شانه نوێیه ئه‌ندرۆیدیان پێ ده‌گات:
• 2015 Moto X Pure Edition – نه‌وه‌ی سێ یه‌م.
• 2015 Moto X Style – نه‌وه‌ی سێ یه‌م.
• 2015 Moto X Play
• 2015 Moto G – نه‌وه‌ی سێ یه‌م.
• 2014 Moto X Pure Edition – نه‌وه‌ی دووه‌م له ئه‌مریكا.
• 2014 Moto X له ئاسیا و ئه‌مریكای لاتینی و ئه‌وروپا – نه‌وه‌ی سێ یه‌م.
• 2014 Moto G و Moto G نه‌وه‌ی دووه‌م بۆ تۆڕی LTE.
• DROID Turbo
• 2014 Moto MAXX
• 2014 Moto Turbo
بێگومان له‌گه‌ڵ مۆبایلی نیكسوس درووست كراوی مۆتۆڕۆلا كه پێش ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن كۆمپانیای گوگڵه‌وه ئه‌م وه‌شانه‌ی بۆ نێردرا.
تێبینی: مۆبایله‌كانی مۆتۆڕۆلا تایبه‌تمه‌ندی مام ناوه‌ند و كۆنه‌كان وه‌ك Moto E , Moto X و له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی یه‌كه‌م له مۆبایلی Moto G ئه‌م وه‌شانه نوێیه‌یان پێ ناگات و پشتگیری لێ ناكات، به‌ڵام نه‌وه‌ی دووه‌م له Moto E پشتگیری له‌م وه‌شانه نوێیه ده‌كات و له داهاتوویه‌كی نزیك پێی ده‌گات.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.