ئەپ و نەرمەکاڵا
9, تشرینی یهكهم 2015
بەکارهێنانى ماڵپەڕى ویکیپيدیا بەبێ هێڵى ئینتەرنێت
وەک هەموومان دەزانین کە ماڵپەڕى ویکیپيدیا یەکێکە لە بەناوبانگترین و پر زانیاريترین ماڵپەڕەکان کە خەڵکى لە هەموو چین و توێژەکان بەتایبەتى مامۆستا و خوێنکاران ڕووى تێدەکەن بە مەبەستى سوودمەنبوون لە بابەتەکانى لە زۆربەى بوارەکاندا. ڕاستە کە زانیارییەکانى تا ڕادەیەک جێى متمانە نین چونکە بە ئاسانى هەموو کەسێک دەتوانێت بیگۆڕێت ئەوەش بە هەبوونى تەنها هەژمارە یاخود ئەکاونتێک لە ماڵپەڕەکە، بەڵام سەرەڕاى ئەمەش خەڵکانێکى زۆر سوودى لێوەردەگرن.
لەم بابەتەدا چۆنییەتى بەکارهێنان و دەستخستنى هەموو بابەتەکانى ئەم ماڵپەڕە بەبێ هێڵى ئینتەرنێتتان بۆ دەخەینەڕوو، کە زۆر جار لەوانەیە بگونجێ پێویستمان بە کۆمەڵێک زانیارى هەبێت بەڵام ئینتەرنێتمان لانەبێت، بۆیە ناچارین داوا لە کەسێک بکەین یاخود پەنا بۆ بازاڕ بەرین! بەڵام دواى خوێندنەوەى ئەم بابەتە پێویست بەهیچ یەکێک لەمانە ناکات، چونکە دەتوانیت بەبێ هێڵى ئینتەرنێت ماڵپەڕى ویکیپيدیا بەکاربهێنیت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت ویندۆزبێت یاخود ماک یان مۆبایلە زیرەکەکەت کە سيستمى ئەندرۆيد یان ئای ئۆ ئێسی لەسەربێت!
لێرەوە بە وردى هەنگاوەکان جێبەجێ بکە
١- ئەم کارە لەرێگەى پڕۆگرامى کیویس ەوە دەکەین، سەرەتا پڕۆگرامەکە بۆ سستمەکەت دابەزێنە، بۆ ویندۆز – ئەندرۆید – ماک، بۆ ویندۆز و ماک لە فایلێکى ڕاردایە. ئەگەر بەرنامەى وینڕارت نییە، بۆ ویندۆز ٣٢بیت، ٦٤بیت – ماک. بۆئەوانەى ویندۆز و ماک یان هەیە، ئێستا ئەو فایلەى دات گرتووە بیکەوە و فایلەکانى ناوى ڕابکێشە ناو فۆڵدەرێکى بەتاڵ.
٢- ئێستا ئەم پەڕەیە بکەوە، کرتە بکە
٣- وەک لە وێنەکەى خوارەوەدا ئاماژەى پێدراوە، ئەو زمانە هەڵبژێرە کە دەتەوێت

تێبینى: بە هەڵبژاردنى زمانەکە ئەوا زمانى فایلى بابەتەکانى ماڵپەڕى ویکیپێدیا کە دەتەوێت دایبەزێنیت دەبێت بەو زمانە.
٤- کەمێک وەرە خوارەوە تا دەگەیت بەم خشتەیە کە لەم وێنەى خوارەوەدا هەیە، ئەمە خشتەى فایلەکان و جۆرى بابەتەکانى ماڵپەڕى ویکیپیدیایەکە بەم شێوەیە ڕێکخراون بۆ ئاسانکارى. لە وێنەکەدا هەموو زانیارە پێویستەکانمان نووسیوە، بە وردى بیخوێنەوە.

٥- ئێستە کە زانیارییەکانى ناو وێنەکەت خوێندەوە، ئەو فایلەیان هەڵبژێرە کە پێتوایە گونجاوە بۆت. بۆ داگرتنى فایلەکە پێویستت بە بەرنامەیەکى تۆرێنت داگرتن دەبێت، ئەگەر نیتە لاى خوارەوە بەپێى سیستمەکەت دایگرە.
بۆ ویندۆز بۆ ماک بۆ ئەندرۆید
٦- جۆرى ئەو فایلەت هەڵبژارد کە پێت وایە گونجاوە بۆت؟ ئێستا فایلەکە داگرە
٧- فایلەکەت داگرت؟ ئێستا ئەو فایلانەى خستنە ناو فۆڵدەرە بەتاڵەکەوە، لە ناویدا فایلى Kiwix.exe بکەوە.
– بۆ ویندۆز و ماک، ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدە
File > Open file…فایلى بابەتەکانى کە داتگرت دیارى بکە و ئۆکەى بکە
– بۆ ئەندرۆید، پەنجە لەسەر سێ خەتى سوچى سەرەوەى لاى ڕاست داگرەو پاشان لەسەر دوگمەى +، لەوێدا ئەو فایلەى داتگرتووە هەیە، پەنجەى لەسەر داگرە.
پیرۆزە، ئێستا خاوەنى ماڵپەڕى ویکیپیدیایت بەبێ هێڵى ئینتەرنێت!!
پیشاندانێک لەسەر ویندۆز

لەسەر ئەندرۆید

دهستتان خۆش بێت
بهڵام ئهگهر بتانن بۆ ios یش دابنێن زۆر باشه