بابەتی گرینگ 10, تشرینی یه‌كه‌م 2015

جياوازی نێوان وەشانی ئەلفا و بەیتا و فەرمی

betavsofficial

ئەم سێ زاراوەیە لە جیهانی ئەمڕۆدا زۆر باون و ئەوانەی تێکەڵ بن بە بەرنامە و ماڵپەڕ ئەوا دەزانن کە بەرهەمەکان جا چ ماڵپەڕبن یان بەرنامە و ئەپڵیکەیشن ئەوا بەو وەشانانەدا دەڕۆن کە وەشانی ئەلفا و بەیتا و فەرمییە. لەبەر ئەوە بە کورتی دەمەوێت تیشک بخەمە سەر ئەو سێ زاراوەیە و بزانین کامەیان یەکەم و بەدوایدا کامە وەشانە دێت و کامەش دواهەمیانە.

١- وەشانی ئەلفا

بەشێوەیەکی ئاسایی وەشانی ئەلفا واتە ئەو ماڵپەڕە یان ئەپڵیکەیشن و بەرنامەیە کاردەکات بەڵام چەندین فرمان و تایبەتمەندی هەیە لەوەیە بوونی نەبێت یان ئیش نەکات. هەروەها لەوانەیە لەو ماوەیەی کە لەم وەشانەدایە چەندین کێشە و گیر و گرفت سەرهەڵبدەن. مەبەستی سەرەکیش لە پشتی ئەم وەشانە بەگشتی بۆ ئەوەیە ڕێگە بە بەکارهێنەران بدات ئەو ماڵپەڕە یان بەرنامە و ئەپڵیکەیشنە تاقیبکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن ڕەخنە و پێشنیار و فیدباکی خۆیان بۆ دەستەی هونەری ڕەوانە بکەن لە ڕووی:

١- دۆزینەوەی هەڵە

٢- گۆڕانکاری خوازراو لە تایبەتمەندی بەردەست

٣- فرمان و کرداری زیادە کە پێویستە زیاتر گەشەی پێ بدرێت

 

٢- وەشانی بەیتا یان بێتا

بەشێوەیەکی ئاسایی وەشانی بەیتا واتا ئەو ماڵپەڕە یان بەرنامەیە تەواوی بەشە سەرکی و هەڵە بنچینەی و دیارەکانی چارەسەرکراون بەڵام بەتەواوی تاقینەکراوەتەوە بۆ ئەوەی بە فەرمی بوەشێندرێت.

مەبەستی سەرەکی لە وەشانی بەیتا ئەوەی کە وەشانێکی ئەزموونی تەواو لەو بەرنامەیە یان ماڵپەڕە ئامادەبکرێت، بەمەش خولی دووەمی پێدانی ڕەخنە و پێشنیار دەست پێدەکات کە دەستەی هونەر دەتوانن

١- گۆڕانکاری لە تایبەتمەندییە بەردەستەکان بکەن کە بەکارهێنەران ویستویانە ئەنجامبدرێن

٢- تۆمارکردنی کردار و فرمانی زیادە کە بتوانرێت لەدواتردا ئەنجامبدرێت واتە وەشانی تر

٣- چارەسەری هەر هەڵەیەکی تر یان کێشەی توانستی جێبەجێکردن کە ببێتە هۆی دواخستنی وەشانی فەرمی

٥- لەماوەی ئەم وەشانەدا ئەوان دەتوانن دەیان گۆڕانکاری لە ڕووکاری ئەو بەرنامەیە یان وێبسایتە ئەنجام بدەن

 

٣- وەشانی فەرمی

وەشانی فەرمی کە هەندێک جار پێشی دەوترێت کراوە بەشێوەیەکی ئاسایی واتای ئەوەیە کە ئەم بەرنامەیە یان ماڵپەڕە بە پڕۆسەیەکی تێروتەسەلی دڵنیای جۆریدا تێپەڕییوە و هەموو کێشە هونەرییەکانی چارەسەرکراو و دیاریکراون. ئەمەش واتای ئەوەیە کە ئەم بەرنامەیە یان ماڵپەڕە ئێستا بەتەواوی کارایە و دەتوانرێت کاری پێبکرێت و تاقیکراوەیە و ئامادەیە بۆ بەگشتی کردن.

ئەمە هەرچەندە ئەم سێ وەشانە لە جیاوازیدا لاوەکین بەڵام ئەم بۆچوونە بۆئەوەیە دڵنیایی بکرێتەوە لە وەشانێکی جێگیری ئەو بەرنامەیە یان ماڵپەڕەیە بەگوێرەی ئەوەی مەبەست بووە.

بۆنمونە وەشانی ئەلفای جیمەیڵ تەنها لەلایەن ستافی گووگڵەوە وەکو بەرهەمێکی ناوەخۆیی دەتوانرا بەکاربهێندرێت. وە وەشانی بەیتای گشتی بەبانگهێشتکردن لە مانگی ٤ی ٢٠٠٤ بڵاوکرایەوە پێشە ئەوەی لە مانگی ٢ی ٢٠٠٧ وەشانی بەیتای بەگشتی بکرێت.

سەرباری سەرچاوەکانی گووگڵ، جیمەیڵ لەوەشانی بەیتاوە بەرزنەکرایەوە بۆ وەشانی فەرمی هەتا مانگی ٧ی ٢٠٠٩.

ئەم دواکەوتنە بۆ؟

وەڵامەکەی هەر زۆر ئاسانە! ئەویش لەبەرئەوەیە تا لەکۆتایدا بەرهەمێکی چاک و بێ کێشە بخرێتە بەردەستی من و تۆی بەکارهێنەر و ڕووبەڕووی کەمترین کێشە ببینەوە.

 

لێرەشەوە بە ڤیدیۆ لەپۆدکاستی کەی ئای تی ئێن باسم کردووە و دەتوانن سەیری بکەن:

تاگەکان alpha beta offical version
بۆچونی تۆ