ئەندرۆید
11, تشرینی یەکەم 2015
لیستى ئەو مۆبایلانەى سۆنى کە وەشانى ئەندرۆید ماڕش ماڵۆویان پێدەگات
دواى ڕاگەیاندنى دواین وەشانى سیستەمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید)، کە بە (ئەندرۆید ٦ – ماڕش ماڵۆو) ناسراوە، چەندین کۆمپانیاى بوارى مۆبایلە هۆشمەندەکان بەفەرمى ناوى ئەو بەرهەمانەیان ئاشکرا کرد کە ئەم وەشانەى پێدەگات، چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستاش کۆمپانیاى (سۆنى) یابانى، بە فەرمى لى پێگەى خۆیدا، ناوى ئەو مۆبایلانەى خۆى ئاشکرا کرد کە وەشانى ئەندرۆید (ماڕش ماڵۆو)یان پێدەگات.
-لیستى ئەو مۆبایلانەى کۆمپانیاى سۆنى کە ئەم نوێکردنەوەیان پێدەگات:
- Xperia Z5
- Xperia Z5 Compact
- Xperia Z5 Premium
- Xperia Z4 Tablet
- +Xperia Z3
- Xperia Z3
- Xperia Z3 Compact
- Xperia Z3 Tablet Compact
- Xperia Z2
- Xperia Z2 Tablet
- Xperia M5
- Xperia C5 Ultra
- Xperia M4 Aqua
- Xperia C4
بەڵام تا ئێستا کۆمپانیاکە هیچ زانیارییەکى دەربارەى کاتى وەشاندنى نەدرکاندووە.
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".