ئەندرۆید
13, تشرینی یه‌كه‌م 2015
لیستی ئه‌و مۆبایله سامسۆنگانهی پشتگیری له وه‌شانی مارشمالۆو ده‌كه‌ن

له كاتێكدا به‌شێكی زۆری ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی به سیسته‌می ئه‌ندرۆید كار ده‌كه‌ن به‌شێك له‌و مۆبایلانه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه دواین وه‌شانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید ٦.٠ مارشمالۆو پشتگیریان لێ ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا كۆمپانیای سامسۆنگ به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕای نه‌گه‌یاندووه كه كامه جۆری مۆبایلی پشتگیری له‌م سیسته‌مه نوێیه ده‌كات، به‌ڵام به پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئێستادا كۆمپانیای سامسۆنگ خه‌ریكی تافی كردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر به شێك له‌و مۆبایلانه‌ی كه ئه‌م وه‌شانه نوێیه پشتگیری لێ ده‌كات.
به گوێره‌ی پێگه‌ی Sammobile كه تایبه‌ته به هه‌واڵه‌كانی كۆمپانیای سامسۆنگ، ڕایگه‌یاندووه كه كۆمپانیای سامسۆنگ تاقی كردنه‌وه له‌سه‌ر به‌شێكی زۆری ئه‌و مۆبایله هۆشمه‌ندانه‌ی ده‌كات كه ئه‌مساڵ و پێشتر و به‌شێك له مۆبایله تایبه‌تمه‌ندیه ناوه‌نده‌كانیش ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌مانه‌ش به‌شێكن له‌و ئامێرانه‌ی كه پشتگیری له سیسته‌می ئه‌ندرۆید مارشمالۆو ٦.٠ ده‌كات:
Galaxy S5
Galaxy S5 LTE-A
Galaxy S5 neo
Galaxy S6
Galaxy S6 Edge
+Galaxy S6 Edge
Galaxy Note 4
Galaxy Note Edge
Galaxy Note 5
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.