ئای ئۆ ئێس
14, تشرینی یەکەم 2015
هەنگاو بە هەنگاو چۆنییەتی جەیلبرەیک کردنی iOS 9 لەسەر ویندۆز
چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر جەیلبرەیک بۆ iOS9 بڵاوکرایەوە و ئەمەی خوارەوە هەنگاوەکانی چۆنییەتی ئەنجامدانی جەیلبرەیکەکەیە.
١- ئامێرەکەت لەڕێگەی ئایتونزەوە باکئەپ بکە و لێرەوە ئەپڵیکەیشنی پانگو دابەزێنە، کلیک بکە بۆ داگرتن.
٢- دواتر پێویستە وێنۆچکەیەکی لەم شێوەیە ببینیت کە وێنۆچکەی بەرنامەی پانگوە:
٣- ئێستا پێویستە لەناو ئایفۆنەکە ئەگەر وشەی نهێنیت داناوە ناچالاکی بکەیت بەم شێوەیە: پەنجە بە ئەپی Settings بنێ و پاشان Touch ID & Passcode، لەم بەشەدا Turn off Passcode هەڵبژێرە بۆ ناچالاککردنی.


٤- ئێستا بگەڕێوە دواوە بۆناو بەشی سەرەکی ئەپی Settings و بڕۆ بۆ ناو بەشی iCloud لەوێ دڵنیابکەوە کە Find My iPhone ناچالاکە، ئەگەریش ناچالاک نییە پێویستە لەسەرت ناچالاکی بکەیت بەم شێوەیەی خوارەوە:



٥- ئێستاش کاتی ئەوەیە دۆخی فڕۆکە واتە Airplane Mode چالاک بکەیت، وەکو لەم وێنەیە دیارە:
٦- لەم هەنگاوەدا، ئامێرەکەت پەیوەست بکە بە کۆمپیوتەرەوە و وەکو لەهەنگاوی یەکەم ئاماژەم پێیدا تکایە لەڕێگەی ئایتونزەوە باکئەپێک لە ئامێرەکەت بگڕە چونکە لەوانەیە پڕۆسەی جەیلبرەیکەکە سەرکەوتوو نەبێت و بەمەش تەواوی زانیارییەکانت لەوێنە و ڤیدیۆ و ڕێکخستنەکانت لەدەست بدەیت.
٧- ئێستا کاتی ئەوەیە بەرنامەی پانگو Pangu بکەیتەوە:
٨- دوای کردنەوەی بەرنامەی پانگو، دەبینیت لەسەر ڕووپەڕی بەرنامەکە دیارە کە ئامێرەکەت پەیوەست بووە و ئێستا ئەو ڕاستەی تەنیشت PP لابدە و کلیک لەدوگمەکەی خوارەوە بکە بۆ دەست پێکردن:

٩- ئێستا ئەم پەنجەرەیەی خوارەوەت دێتە بەردەم کە داوات لێدەکات کە ئایا ئامێرەکەت باکئەپ کردووە و خستوتە دۆخی فڕۆکەوە یان نا تۆ کلیک لەدووگمەکەی دەستە ڕاست بکە چونکە ئێمە لەهەنگاوەکانی سەرتا ئەم کارانەمان کردووە:
١٠- بەمشێوەیە پڕۆسەکە دەست پێدەکات:

کاتێک گەیشتە ڕێژەی ٦٥%، داوات لێدەکات دۆخی فڕۆکە چالاک بکەیتەوە:

کاتێک گەیشتە ڕێژەی ٧٥%، پێویستە لەناو ئایفۆنەکەت ئەپی Pangu بکەیتەوە و لەکاتی کردنەوە پەنجە بنێ بە Accept و دواتر پەیامێک دێت پەنجە بنێ بە OK.




١١- کاتێک جەیلبرەیکەکە گەیشتە ڕێژەی ١٠٠% و بەسەرکەوتووی تەواوبوو وەکو ئەم وێنەیە پێویستە لەسەر مۆبایلەکەت ئەپی سیدیا دەرکەوت بێت:


لەکۆتایدا سوپاسێکی مەزن بۆ تیمی پانگو بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم جەیلبرەیک
سوپاس بۆ تیمی ئای کلاریفاید بۆ فێرکارییە توندوتۆڵەکەیان و سودمان وەرگرت لێی و وەرمان گێرا بۆ سەر زمانی کوردی و بەهیوای ئەوەی کورد زمانانیش سودی لێوەرگرن.
بەهیوای سەرکەوتن!
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
دەستتان خۆش بۆ وەرگێرانی ئەم بابەتە