هەواڵ
4, نیسان 2012
ئینسته‌گرام Instagram له‌دوای بلاوبونه‌وه‌ی بۆ ئه‌ندرۆید ڕێژه‌ی داونلۆدی له 1 ملیۆن تێپه‌ڕاند.
یه‌كێك له به‌ناوبانگترین به‌رنامه‌كانی ئایفۆن بۆ فۆتۆگرافی زۆر به‌خێرایی بوو به به‌رنامه‌یه‌كی باو له‌ناو به‌كاربه‌رانی ئه‌ندرۆید. دوای ئه‌وه‌ی دوێنی سێشه‌ممه ئه‌و به‌رنامه‌یه له گۆگڵ پله‌ی دانرا بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاربه‌رانی ئه‌ندرۆید داونلۆدی بكه‌ن ڕێژه‌ی داونلۆدی ئه‌و به‌رنامه‌یه له 1 ملیۆن تێپه‌ڕی. شایه‌نی باسه ئه‌م به‌رنامه‌یه پێش تۆماربوونی هه‌فه‌تی ڕابردوو خسته‌كار 430 هه‌زار به‌كاربه‌ر بوو به‌ئه‌ندام.
دوای ئه‌وه‌ی خرایه كار ڕێژه‌ی تۆمهركاران له یه‌ك خوله‌كدا 2000 كه‌س بووه كه نزیكی ئه‌وه بووه سێرڤه‌ری كۆمپانیا توشی كێشه ببێت. شایه‌نی باسه ئه‌م به‌رنامه‌یه ڕێگه به به‌كاربه‌رانی ده‌دات كه وێنه بگرن و كاریگه‌ری جوان به‌كاربهێنن بۆ وێنه‌كانیان و پاشان بتوانن ئه‌م وێنانه شێر بكه‌ن له سه‌ر خودی به‌رنامه‌كه و تویته‌ر وفهیس بووك و توانای ناردنی وێنه‌كه‌ش له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵه‌وه. له‌هه‌مان كاتیش‌دا كۆمپانیا له‌وه‌و پێش ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه تا ئێستا له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌پڵ ئای ئۆ ئێس iOS زیاتر له 30 ملیۆن به‌شداربوومان هه‌یه.
ئه‌مه‌ش لینكی به‌رنامه‌كه بۆ ئایفۆن له ئایتونس..
http://itunes.apple.com/us/app/instagram/id389801252?mt=8
ئه‌مه‌ش لینكی به‌رنامه‌كه بۆ ئه‌ندرۆید له گۆگڵ پله‌ی…
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.instagram.android&hl=en
سه‌رچاوه TheNextWeb