ئەپڵ
15, تشرینی یەکەم 2015
⎮به فه‌رمی⎮كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕایگه‌یاند كه دوو فرۆشگا له ئه‌بو زه‌بی و دوبه‌ی ده‌كاته‌وه
كۆمپانیای ئه‌پڵ كه‌مێك پێش ئێستا به فه‌رمی ڕایگه‌یاند كه دوو لقی فرۆشگای ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ له ئیمارات ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه كۆمپانیای ئه‌پڵ له به‌یانامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه كه له كۆتایی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته ٢٩ مانگی ١٠ به فه‌رمی ئه‌م دوو لقه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی ده‌كاته‌وه، لقی یه‌كه‌می له شاری دوبه‌ی له دوبه‌ی مۆڵ و لقی دووه‌می له ئه‌بو زه‌بی له مۆڵی یاس ئه‌بو زه‌بی ده‌كاته‌وه.
وه كۆمپانیای ئه‌پڵ دوو لۆگۆی تایبه‌ت به به‌خێرهاتنی كردنه‌ی ئه‌وه‌ی دوو لقه نه‌خشاندووه و بڵاوی كردۆته‌وه:

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.