ئای ئۆ ئێس
15, تشرینی یه‌كه‌م 2015
له ڕێگه‌ی ئه‌م تویكه تایبه‌تمه‌ندی 3D Touch زیاد بكه بۆ ئایفۆنكهت

وه ده‌زانن دوێنێ به فه‌رمی جهیلبرهیكی ڕێك و پێك له لایه‌ن گروپی Panguـی چینی بڵاو كرایه‌وه، گه‌ر تۆ تا ئێستاش خاوه‌نی جه‌یلبره‌یك نیت كرته بكه و سوود له‌م بابه‌ته‌مان وه‌رگره، ئه‌مڕۆ گه‌شه‌پێده‌رانی جه‌یلبره‌یك یه‌كێك له تویكهكانیان نوێ كرده‌وه بۆ وه‌شانی iOS 9 به ناوی ” Forcy ” كه تایبه‌تمه‌ندی 3D Touch بۆ شاشه‌ی ئایفۆن و ئایپادهكانمان زیاد ده‌كات. ئێوه‌ش ده‌توانن به خۆڕایی له به‌شی گه‌ڕان له سیدیا بگه‌ڕێن بۆ ” Forcy ”ـی و دایگرن.
ئه‌م تویكه پشتگیری له‌م به‌شانه‌ی ئایفۆن ده‌كات:
- Messages
- Calendar
- Camera
- Clock
- Wallet
- Notes
- iBooks
- News
- Phone
- Safari
- Mail
- Game Center
- Contacts
- Find Friends
:: بۆ زانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه بكه‌ن ::
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=Lx0VRWLZd_Q[/youtube]
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.