ئەندرۆید 18, تشرینی یه‌كه‌م 2015

یەکەم ئەپی کوردی بۆ زانینی ڕەوشی کەش و هەوا بۆ ئەندرۆید بڵاوکرایەوە

Weatherئەپی Kurdish Weather یه‌كه‌مین ئه‌پە به‌ زمانی شیرینی كوردی بۆ ئاگاداربون له‌ كه‌ش و هه‌وای شاره‌ كوردیه‌كان به‌ ڕووكارێكی ساده‌ و جوان، له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ئه‌په‌وه‌ ده‌توانیت ئاگاداری پله‌ی گه‌رما بیت به‌ شێوه‌یه‌كی ورد و باوه‌ڕپێكراو كه‌ ئامارەکانی کەش و هه‌وا هەموو کاتژمێرێک جارێک نوێ دەبنەوە به‌ شێوه‌ی خۆکارانە (ئۆتۆماتیكی)، زانیارییەکان لە چەندین سەرچاوەی جیهانی باوەڕپێکراوی بواری کەش و هەوا وەردەگرێت.

له‌ ئێستادا ئه‌م ئەپە توانای پێشاندانی ئاماری كه‌ش و هه‌وایی سی و یه‌ك شاری كوردی هه‌یه‌، وه‌ له‌ داهاتودا ژماره‌ی شاره‌كان زیاد ده‌كرێت.

لیستی شاره‌كان: هەولێر، سلێمانی، ئامەد، کرماشان، سنە، بۆکان، سەقز، ماردین، کەرکووک، زاخۆ، بینگۆل، وان، مەهاباد، ورمێ، باتمان، ئاگری، هەڵەبجە، پیرسووس، حەسیچە، قامیشلۆ، عەفرین، ڕەواندز، چەمچەماڵ، بانە، پێنجوێن، کۆیە، کفری، پاوە، خورماتوو، نەغەدە، پیرانشار

کلیک لەم وێنەیەی خوارەوە بکە بۆ داگرتن لە کۆگای گووگڵ پلەی:

Googleplayوێنەگەیەک لە ڕووکاری ئەپەکە ببینە:

سەرچاوە Google Play

بۆچونی تۆ