ئەندرۆید
18, تشرینی یه‌كه‌م 2015
كۆمپانیای هواوی لیستی ئه‌و مۆبایلانه‌ی ڕاگه‌یاند كه وه‌شانی ئه‌ندرۆید ماڕشماڵۆویان پێ ده‌گات

وه‌ك ده‌زانن كۆمپانیای هواوی چینی سێیه‌م پڕ فرۆشترین كۆمپانیای مۆبایلی هۆشمه‌نده له جیهان، كۆمپانیای هواوی لیستی ئه‌و مۆبایلانه ڕاگه‌یاند كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا وه‌شانی وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید ماڕشمالۆویان پێده‌گات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش لیستی ئه‌و مۆبایلانه‌یه كه كۆمپانیای هواوی چینی ئاشكرای كردووه و وه سه‌ره‌تاش له وڵاتی چین ده‌ست پێده‌كات ئینجا قۆناغ به قۆناغ بۆ وڵاته‌كانی تریش ده‌گات:
- P8
- Mate S
- Ascend Mate7
- P8max, Ascend G7
- G7 Plus
- G8
- Honor 7
- Honor 7i
- Honor 6 Plus
- Honor 6
- MediaPad X2
- Honor 4X
- Honor 4C
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌م لیسته جێگیر نیه بۆی هه‌یه گۆڕانكاری تێدا بكرێت و مۆبایلی تریشی بۆ زیاد بكرێت كه ئه‌م وه‌شانه‌یان پێ بگات.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.