ئای ئۆ ئێس 20, تشرینی یه‌كه‌م 2015

چۆنیەتی تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە کوالێتی 4K لە مۆبایلەکانی ئایفۆن ٦ ئێس و ئایفۆن ٦ ئێس پڵەس

Screen-Shot-2014-12-17-at-1.15.43-amدەتەوێ ڤیدیۆ تۆماربکەیت . یان دەتەوێ کوالێتی ڤیدیۆکەت زۆر بێت بۆ نموونە ئەگەر ڤیدیۆکە بە 4K تۆمار بکەیت ئەوە باشترین هاوڕێیە بۆت. وەکو هەموومان دەزانین کەوا ئایفۆن ٦ ئێس و ئایفۆن ٦ ئێس پڵەس دەتوانن ئەم کارەمان بۆ بکەن و ڤیدیۆ بە کوالێتی 4K تۆمار بکەن. وە ڕیگەت پێدەدات کەوا ڤیدیۆکانت لە 1920*1080 پێکسڵ بکەیتە 3840*2160 پێکسل و ئێستا با بزانین چۆن ئەو کارە دەکەین لە ئایفۆنەکان.
بۆ چالاک کردنی ڤیدیۆ 4K بڕۆ بەشی Photos & Camera لە ناو Settings وە لە بەشی Photos & Camera بەشی Record Video بکەوە

Record-Video-Image-300x259

وە لە بەشی Record Video چەند هەڵبژاردنێک هەیە . نەک تەنها دەتوانی ڤیدیۆ بە کوالێتی 4K تۆمار بکەیت بەڵکو چەند جۆرە تۆمارکردنێکی تریش هەیە. بەڵام ئێمە پێویستمان بە تۆمارکردنی ڤیدیۆ هەیە بە کوالێتی 4K .

IMG_0583-copy-169x300بەڵام پێش تۆمارکردن و تەواوکردنی کارەکەمان ئەوە ئاگاداریەکمان بۆ دێت کەوا پێمان دەڵێت ئەگەر ڤیدیۆکەت بە هەر کواڵیتیەک بێت ئەوا ئەوەندە مێگابایت دەبا بۆ یەک خولەک. بۆ نموونە ئەگەر بە 4K ڤیدیۆ تۆماربکەیت ئەوا بۆ ١ خولەک پێویستی بە 375 مێگا بایت هەیە کە دەکاتە ٣ جار زیاتر لە تۆمارکردن بە قەبارەی 1080 پێکسڵ کە دەکاتە 130 مێگا بایت. لە کاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆ ئاگاداری قەبارەی ماوەی مۆبایلەکەت بە بە تایبەت ئەوانەی خاوەن 16 گێگا بایتن.

IMG_05831-1-300x116هەرکاتێک بە کوالێتی 4K ڤیدیۆکانت تۆمار بکەیت ئەوە لە خوارەوە ئایکۆنی 4K نیشان دەدات.
4k-icon-187x300

 

بۆچونی تۆ