ئەندرۆید 23, تشرینی یه‌كه‌م 2015

گوگڵ ڕووکاری کۆگاکەی بۆ ئەندرۆید نوێ کردەوە

POST BOX

ئەمڕۆ گوگڵ ڕووکار و شێوەی کۆگاکەی نوێ کردەوە بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید, گەر تا ئێستا ئەو نوێکردنەوەیەت بۆ نەهاتووە ئەوا بەم زووانە نوێ کردنەوەکەت  پێدەگات.

نوێکردنەوەکە چەند شتێکی نوێ دەگرێتە خۆ, سێرڤەری کۆگاکە باشتر کراوە لەڕووی خێرایی و چاک بوونی هەندێک لە کێشەکان. شێوەی نوێی کۆگاکە مەبەست لێی زیاتر خێراکردن و ئاسانترکردنی کاری کۆگاکەیە,ڕێگات پێ دەدات خێراتر ئەو شتە بدۆزیتەوە کە خۆت مەبەستتە.جگە لەمانەش, چەند جووڵەیەک زیاد کراوە کە زیاتر کۆگاکە دەکات بە کۆگایەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو, هەروەها چەند دوگمەیەکی نوێ زیادکراوە بۆ جێ گرتنەوەی دوگمەکانی پێشوو.

کۆگاکە ئێستا لە دوو بەشی سەرەکی پێکهاتووە: بەرنامە & یاریەکان – بەرنامەی هەمەڕەنگ ,  ئەم دوو دوگمە جیاکەرەوەیە چەند شتێکی تایبەت لە خۆ دەگرن بۆ زیاتر سەرنج ڕاکێشانی بەکارهێنەر وەک یاری و بەرنامە بەناوبانگەکان,هەڵبژاردەی خێزان و دەستکاریکەر.

ڕووکاری نوێی کۆگاکە تا ئێستا بە چەند بەکارهێنەرێک گەیشتووە و لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ هەموو بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی ئەندرۆید بەردەست دەبێت.

بۆچونی تۆ