بابەتی گرینگ 23, تشرینی یه‌كه‌م 2015

سۆنی دان بەوەدادەنێت کە کێشەیەک لە مۆبایلی Xperia Z5 Compact هەیە

POST BOX2

بەم دواییە چەندەها بەکارهێنەری مۆبایلی “Xperia Z5 Compact” گلەییەکی زۆریان لە کۆمپانیای سۆنی کرد بەوەی کە کێشەیەکی گەورەیان بە دی کردووە لە مۆبایلەکە لە کاتی وەڵامدانەوەی کرداریی شاشەکە بۆ لەمسی بەکارهێنەر,وە ئەمڕۆش سۆنی دانی بەو کێشەیەدا نا و هەوڵی چارەسەرکردنی دەدات لەڕێگای نوێکردنەوەی سیستمی کارپێکەری مۆبایلەکە بۆ بەکارهێنەرانی.

نوێکردنەوەکە لە ٢٦ ی ئەم مانگەوە دەگات بە بەکارهێنەران و بە چەند قۆناغێکدا دەڕوات تا دەگات بە سەرجەم بەکارهێنەران.هەندێک لە شارەزایان باس لەوە دەکەن کە کێشەکە لە پارچەکانی مۆبایلەکە و خودی مۆبایلەکە دایە نەک لە سیستمەکەی,بەڵام سۆنی پێی وایە کە دەتوانێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکات لەڕێگای نوێکردنەوەیەک بۆ سیستمەکە و کێشەکەش تەنها لای بەکارهێنەرانی ئەو مۆبایلەیە لە ڕەنگی سپی, واتا ڕەنگەکانی تری مۆبایلەکە کێشەی نییە.

دوای ئەم کاردانەوانەش, سۆنی بڕیاری دا کە یەکەمین کارگەی تایبەت بەخۆی بکاتەوە بۆ دروستکردنی مۆبایلە زیرەکەکانی بە شێوەیەک کە هەموو ئەو پارچانەی لە مۆبایلەکانی داهاتووی بەکاری دەهێنێت هی خۆی دەبێت , ئەمەش یەکەمین هەنگاوی لەو جۆرەیە لە بیست ساڵی ڕابردوودا!

سەرچاوە: tech-wd

بۆچونی تۆ