ئەندرۆید
27, تشرینی یهكهم 2015
ئەپڵیکەیشنی Athanotify بە زمانی کوردیەوە بۆ ئەندرۆید دابگرە!
ئەپی Athanotify یەکێکە لەناوازەترین و بەتواناترین ئەپە ئیسلامییەکان بۆ زانینی کاتەکانی بانگ و ئاراستەی قیبلە و ڕۆژمێری کۆچی و چەندان شتی تر. Athanotify ڕێگەت پێدەدات کاتەکانی بانگ بە وردی و بەڕێک و پێکی و گونجاو لەگەڵ شارەکەت بزانیت و هەروەها ئاراستەی قیبلەشت بۆ دیاریدەکات. ئەمە سەرباری ئەوەی ئەم ئەپە خشتەی کاتی بانگەکانی بە هەفتانە و مانگانە تێدایە. Athanotify ماوەی کاتی نوێژی داهاتووت پێدەڵێت کە ئایا چەند کاتژمێر و خولەکی ماوە بۆ بانگی داهاتوو و ئەمەشی هەموو بچوک کردووەتەوە لە ویجێتی نایاب و جوان بۆ سەر شاشەی ماڵەوە (Home) بۆ ئەوەی بەجوانترین شێوە شاشەی سەرەکی مۆبایلەکەتی پێ بڕازێنێتەوە. ئیتر منیش بەهەلم زانی هەستم زمانی کوردی بۆ زیاد بکەم و بەخۆشحاڵییەوە دوای هەوڵێکی زۆر ئەنجامم داوە و تا ئێستا نافەرمییە واتە لە گەشەپێدەری سەرەکیەوە نییە بۆیە دەبێت وریا بن ئەپدەیتی نەکەنەوە لە گووگڵ پلەی چونکە زمانی کوردیەکە لەدەست دەدەن. بەکورتی ئەمانەی خوارەوە لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەپی Athanotify ین:
- دیاریکردنی شوێن بە چەند ڕێگایەک ( GPS، لەڕێی تۆڕەوە، بەدەستی، دوایین شوێنی زانراو)
- بوونی هەرسێ ساڵنامەی (کوردی، کۆچی، زاینی)
- ئاگادارکردنەوە لەکاتی نزیکبونەوەی نوێژەکان و کاتی ئیقامەت و شەونوێژ
- بیرخستنەوەی خوێندنی سورەتی (الکهف) لە ڕۆژانی هەینیدا وە بەڕۆژوبوونی خێر
- بوونی چەندین ڕووکاری ڕەنگاو ڕەنگ
- ئاگادارکردنەوە لەکاتی بانگەکان و نزاکان و بۆنە ئایینەیەکاندا
- بوونی چەندین بەرنامۆچکەی ناوازە بۆ سەرشاشە(Widget)
- دابەزاندنی چەندین دەنگی بانگبێژی تر لەڕێی ئینتەرنێتەوە
- پیشاندان و داگرتنی وێنەی مزگەوتە بەناوبانگەکانی جیهان
- هەرەوەها چەندین خزمەتگوزاری تری گرنگ و پێویست….
کلیک لە دوگمەی داگرتن بکە بۆ داگرتنی ئەپی Athanotify:
داگـــرتن
[box type=”note” align=”aligncenter” class=”” width=””]تێبینێ: ئەم زیادکردنی زمانی (کوردی)ـە هێشتا فەرمی نیە بۆیە لەکاتی نوێکردنەوەدا یان دابەزاندنی لە کۆگای گۆگڵ پلەی زمانی کوردی لەدەست دەدەیت![/box]
وێنەگەیەک لە ڕووکاری ئەپی Athanotify
گۆران غەریب کەریم
خۆێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم و شارەزایم لە ئایتی و زمانی ئینگلیزی و بەرنامەکانی سیستەمی ئەندرۆید و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.