ئای ئۆ ئێس
3, تشرینی دووه‌م 2015
كۆمپانیای وه‌ن پڵه‌س یه‌كه‌م ئه‌پی بۆ هه‌ردوو سیسته‌می iOS و Android ڕاگه‌یاند

كۆمپانیای ” وه‌ن پڵه‌سی ” چینی كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان داده‌نرێت له جیهان، ئه‌وه نیه كه كاره‌كانی ته‌نیا له سیسته‌می ئه‌ندرۆیدا كۆكردبێته‌وه و كۆمپانیای ناوبرا یه‌كه‌م ئه‌پی خۆی به ناوی ” Reflexion ” بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ئای ئۆ ئێس و ئه‌ندرۆید ڕاگه‌یاند كه بۆ ته‌واوی ئامێره‌كانی هه‌ردوو سیسته‌م ده‌بێت و بێ كێشه كار ده‌كات.
شایه‌نی باسه ئه‌م ئه‌په تایبه‌ته به وێنه‌گرتن كه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانی له ڕیگه‌ی هه‌ردوو كامێرای پێشه‌وه و پشته‌وه وێنه بگرێت له یه‌ك كاتدا و كۆی بكاته‌وه له وێنه‌یه‌كدا. واته ئه‌م ئه‌په تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی كه ئاره‌زووی وێنه گرتن ده‌كه‌ن.
كرته بكه بۆ داگرتنی ئه‌م ئه‌په بۆ سیسته‌می ئای ئۆ ئێس
كرته بكه بۆ داگرتنی ئه‌م ئه‌په بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.