بابەتی گرینگ
6, تشرینی دووهم 2015
سامسۆنگ یەکەم لاپتۆپی بە شاشەی 4K بڵاوکردەوە.
ڕۆژی چوارشەممە سامسۆنگ پەردەی لەسەر دوو نەوەی نوێی زنجیرە لاپتۆپی ئەتیڤ بەناوەکانی ATIV Book 9 Pro و ATIV Book 9 Spin لادا کە ئەوەی یەکەمییان بە شاشەیەک کە ڕوونیەکەی 4K یە جیادەکرێتەوە، ئەمەش یەکەم بەرهەمییانە ئەم تایبەتمەندییە لەخۆی بگرێت.
شایەنی باسە ئەم دوو لاپتۆپە هەردووکیان بە سیستەمی ویندۆز ١٠ کاردەکەن و ڕامیان ٨ گێگابایتە و بیرگەی ناوخۆیییان ٢٥٦ گێگابایتە لە جۆری ئێس ئێس دی. شاشەکانیان تەکنەلۆژیای HDRـیان تێدا بەکارهاتووە ئەمەش لە پێناو باشترکردن و ڕوونتر کردنی وێنەکان بۆ بەکارهێنەران. هەروەها، هەردوو لاپتۆپ لە پڕۆسێسەریشدا یەک جۆریان تێدا بەکارهاتووە کە جۆری Core i7 و هەروەها هەردووکیشیان کامێرای وێبی ئاساییان لەسەرە کە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەیە بە ڕوونی 720p و کیبۆردەکانیشیان جۆری Backlitـە واتە ڕووناکی لەژیریەوە هەیە.
ئەوەی ئەم دوو لاپتۆپە تێیدا جیاوازن، ڕوون و قەبارەی شاشەکەیانە کە ئەویش ATIV Book 9 Pro شاشەکەی ١٥.٦ ئینجە و ڕوونیەکەی ٣٨٤٠*٢١٦٠ پێکسڵە واتە 4K یە، ئەمە لەکاتێکدا جۆری دووەم کە ATIV Book 9 Spinـەیە شاشەکەی ١٣.٣ ئینجە و ڕوونیەکەی ٣٢٠٠*١٨٠٠ پێکسڵە.
جێگای ئاماژەیە تایبەتمەندیەکی تری ATIV Book 9 Pro ئەوەیە کە درەچەی جۆری USB 3.1 Type-C تێدا بەکارهاتووە و هەروەها دەرچەی 4K HDMI-Out یش بۆ نیشاندانی شاشە 4k یەکەی لەسەر شاشەی دەرەکی. هەروەها گرافیک کاردەکەیشی لە جۆری NVIDIA GeForce GTX 950M و قەبارەکەیشی ٢ گێگابایتە.
دەربارەی کێش و ماوەی پاتریان سامسۆنگ ئاشکرای کرد کە جۆری یەکەمیان ATIV Book 9 Pro بۆ ماوەی ٦.٥ خۆی دەگرێت و کێشەکەی ٢ کیلۆگرام دەبێت و ئەستوریشی ١.٧٧ سانتیمەتر دەبێت. ئەمە لەکاتێکدا جۆری دووەمی ATIV Book 9 Spin کێشەکەی ١.٣ کیلۆگرامە و ئەستوریەکەی ١.٤٩ سانتیمەنترە و ماوەی پاتریەکەی ٧.٣ کاتژمێرە.
سەبارەت بە ڕۆژی کەوتنە بازاڕەوە ڕاپۆرتەکان ئاشکرایان کرد کە لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەکەونە بازاڕەکانی ئەمریکاوە و جۆری یەکەمیان ATIV Book 9 Pro نرخەکەی لە ١٥٩٩ دۆلار دەست پێدەکات و جۆری دووەمیشیان ATIV Book 9 Spin لە ١٣٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات کە لە کۆگاکانی خۆی و هەروەها کۆگاکانی Bestbuy بەردەست دەبن.
چەند وێنەیەکی ئەم دوو لاپتۆپە ببینە:

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!