بابەتی گرینگ
7, تشرینی دووەم 2015
كۆمپانیای هواوی مۆبایلی G7 Plusـی به چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی به‌رز ڕاگه‌یاند

زیاد كردنێكی تر بۆ مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانی زنجیره‌ی G له لایه‌ن كۆمپانیای هواوی چینیه‌وه به فه‌رمی ڕاگه‌یاندرا، بۆ ئه‌مجاره‌یان مۆبایلی G7ـه كه هاوشێوه‌ی مۆبایلی Ascend G7 كه له ساڵی ڕابردوو به فه‌رمی ڕاگه‌یاندرا به‌ڵام بۆ كۆمه‌ڵیك زیادكاری له ڕووی تایبه‌تمه‌ندیه‌وه.
مۆبایلی هۆشمه‌ندی Huawei G7 Plus خاوه‌نی شاشه‌ی ٥.٥ ئینجه و به ڕوونی 1080P له‌گه‌ڵ بوونی چینی گۆریلا گلاسس كه له‌سه‌ر شاشهكهیهتی كه پارێزگاری ده‌كات له شكان و ڕووشان، وه پرۆسیسهرهكهشی له جۆری كوالكۆم سناپ دراگۆنی ٨١٠ـیه به فریکوەنسی ١.٥ گێگاهێرتز وه ڕامه‌كه‌ی ٣ گێگابایته به یاده‌وه‌ری ناوه‌كی ٣٢ گێگابایت.
كامێرای دواوه‌ی ئه‌م مۆبایله بریتیه له ١٣ مێگاپیكسڵ له‌گه‌ڵ بوونی فلاش، وه كامێرای پێشه‌وه‌ی بریتیه له ٥ مێگاپیكسڵ وه پشتگیری له نه‌وه‌ی چواره‌وه‌ی هێله‌كانی په‌یوه‌ندی ده‌كات، و باتریهكهشی بریتیه له ٣٠٠٠ ملی ئه‌مپێر.
ئه‌م مۆبایله وه‌شانی وه‌گه‌رخه‌ڕی ٥.١ ئه‌ندرۆید لۆلی پۆپی له‌سه‌ره به ڕووكاری MUI 3.1، شایه‌نی باسه كۆمپانیای هواوی بۆ درووست كردنی ئه‌م مۆبایله له ٩٠% پشتی به پلاستیك به‌ستووه بۆ درووست كردنی.
واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له مانگی ٢ـی ساڵی داهاتووه نوێترین وه‌شانی وه‌گه‌رخه‌ری سیسته‌می ئه‌ندرۆید مارشمالۆی ٦.٠ پێ بگات، وه نرخه‌كه‌شی ٣٠٠$ـی ئه‌مریكیه و به سێ ڕه‌نگی سپی و ڕه‌ش و زێری به‌رده‌سته، وه له ئێستادا به شێوه‌ی فه‌رمی له وڵاتی تایله‌ند به‌رده‌ست خراوه بۆ فرۆشتن و به شێوه‌ی هێواش هێواش ده‌گات به گشت وڵاتانی جیهان.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.