10
ئینتەرنێت 14, تشرینی یه‌كه‌م 2011

فایلەكانی تۆڕڕێنت چییە و چۆن دادەگیرێت؟

بەرێزان بە پێویستم زانی لێرەدا باسی بابەتیكی گرنگ بكەم بۆتان، لەم بابەتەدا باسی ئەوە دەكەم ئاخۆ فایلەكانی تۆڕڕێنت چییە و چۆن دادەگریت بە چی بەرنامەیەك دەتوانیت سود لەم فایلە وەرگریت بۆ داگرتنی چونكە ئەمە لای زۆرێك لە بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت دروست دەبیت ئاخۆ فایلی تۆرێنت چیە و بۆ چی بەكاردێت، من لێرەدا ڕوونكردنەوەیەكی بچووك دەدەم لەسەر ئەم فایلە.


Torrentچیە؟
لە ڕێگای ئەمەوە ئێمەی بەكارهێنەری ئینتەرنێت دەتوانین شت بنێرین بۆ چەندین كەس و بە پێچەوانەشەوە دەتوانین بەرنامەیەك یان فایلێك لە چەندین كەسانێكەوە‌ دابگرین, واتا كاتێ بەرنامەیەك یان هەر شتێك دابگریت لە تۆڕڕینتەوە،تۆ لە ‌یەك كەسەوە وەریناگریت هەمان بەرنامە لەوانەییە لەلایەن سەدان كەسەوە دابەزێندرێت.
لەكوێ فایلی تۆرێنت وەربگرم؟
خۆشەویستان چەند ماڵپەر و بەرنامەمان هەیە بۆ وەرگرتنی فایلی تۆڕڕێنت بەڵام من لێرەدا بەرنامەیەكی بچووكتان پێ ئاشنا دەكەم ئەویش بەرنامەی Bit Che بەرنامەیەكی زۆر باشە بۆ گەڕان بەدوای فایلەكانی تۆرینتدا، ئەم بەرنامەیە قەبارەی یەك مێگابایتە و لە هەمان كاتدا پەیوەندی دەبەستێت لەگەڵ ١٩ مالپەڕی گەورەی تۆرینتدا بۆ دۆزینەوەی فایلەكانی تۆڕێنت بەشێوەیەكی زۆر خێراو بەرچاو، سودێكی تری ئەم بەرنامەیە لەوەدایە كە دوورت دەخاتەوە لە زۆر سایت و كێشەی ڤایرۆس جگە لەمەش كاتێكی زۆرت بۆ دەگەرێنێتەوە.
سەرەتا بەرنامەی Bit Che لەم پەستەری خوارەوە دایبەزێنە.
لێرە داونلۆدی بکە
بەرنامەی µTorrent لێرە داونلۆد بکە

ئێستا دێینە سەر بابەتەكەمان سەرەتا هەردوو بەرنامەكان دابەزێنە لە ناو كۆمپیوتەرەكەت، ئەم بەرنامانەش وەك بەرنامەكانی تر زۆر ئاسانە دابەزاندنی پێویست بە باس كردنی ناكات. ئێستا ئێمە سەرەتا پێویستمان بە بەرنامەی (Bit Che ) دەبێت بۆ وەرگرتنی فایلی تۆرێنت، بەرنامەكە دەكەینەوە و رووكاری بەرنامەكە دەكرێتەوە بۆمان بەم شێوەیە بڕوانە وێنەی ژمارە (1).

http://www.webchinupload.com/files/01_1.png

1-لێرەدا ناوی بەرنامە یان فلیم یان هەر فایلێكت دەوێت بنوسە نموونە من لێرەدا دەگەڕێم بە دوای بەرنامەی (Microsoft Office 2010)
2- بەكارێت بۆ گەڕان بە دوای فایلی تۆررێنت‌.
3-پێویستە نیشانی راست بدەیت لە بەردەم ئەم چوار گۆشە بچووكە بۆ ئەوەی داواكاریەكەت لە سەرجەم سایتەكانی تایبەت بە تۆڕڕێنت بدۆزێتەوە.
پاش جێ بە جێ كردنی ئەم هەنگاوە كەمێك چاوەڕوان دەبین لە ئەنجامدا دەبین بەرنامەكەی بۆ دۆزینەوە، لە سەرجەم سایتەكانی تایبەت بە تۆرێنت بەم شێوەیە بڕوانە وێنەی ژمارە (2).

[وێنه‌: 02_1.png]

دواتر كە بەرنامەكەی دۆزیەوە بۆمان پێویستە ئەم فایلە دابەزێنینە ناو كۆمپیوتەرەكەمان بەم شیوەیە وەك لە وێنەی ژمارە (2) دا ڕوونكراوەتەوە.
• لێرەدا بەرنامەكە دەست نیشان بكە, سەرەتا ڕایت كلیك بكە.
• دواتر پێویستە Save Torrent As هەڵبژێریت.
• لێرەدا داوات لێ دەكات شوێنێك هەڵبژێریت بۆ خەزن كردنی فایلی تۆرێنتەكە.
بەم شیوەیە دەتوانیت لە ڕێگای ئەم بەرنامەوە هەر پێداویستیەكت دەوێت بە دەستی بهێنیت لێرەدا كۆتایی بەم بەرنامەیە دێێنین. ئێستا كاتی ئەوە هاتووە بێینە سەر باس كردنی بەرنامەی (µTorrent).
ئێستا بەرنامەی µTorrent دەكەینەوە دواتر رووكاری بەرنامەكە دەكڕێتەوە بۆمان بڕوانە وێنەی ژمارە (3).

[وێنه‌: 03_1.png]

ئێستا دێین ئەو فایلە تۆڕڕێنتەی وەرمان گرتووە لە رێگای ئەم بەرنامەیەوە فایلەكە بەكار دەهێنین بۆ دابەزاندی بەرنامەكە بەم شیوەیە:-
• سەرەتا پێویستە كلیك لەسەر File بكەیت.
• لیرەدا Add Torrent هەڵبژێرە.
• لێرەدا فایلی دابەزیندراوی تۆڕڕێنتەكە دەستنیشان بكە.
• لێرەدا كلیك لەسەر Open بكە بۆ هێنانە ناوی بەرنامەكە بە تەواوی.
پاشان رووكارێكی تر دەكرێتەوە بۆمان بڕوانە وێنەی ژمارە (4).

[وێنه‌: 04.png]

لێرەدا داوامان لێ دەكات شوێنێك دیاری بكەین لە ناو كۆمپیوتەرەكەمان بۆ دابەزاندنی بەرنامەكە، پاشان رووكارێكی تر دەكرێتەوە بۆمان بەرنامەكە دەست دەكات بە دابەزاندن بەم شێوەیە بڕوانە وێنەی ژمارە (5).

[وێنه‌: 05.png]

بۆچونی تۆ