بابەتی گرینگ
12, تشرینی دووهم 2015
مایکرۆسۆفت یەکەم نوێکردنەوەی سەرەکی بۆ ویندۆز ١٠ وەشاند
لە پۆستێکی بڵۆگی سەرەکیاندا، جێگری سەرۆکی مایکرۆسۆفت بۆ بەشی ویندۆز Terry Myerson ڕایگەیاند کە لە ئێستادا یەکەم نوێکردنەوەی سەرەکی بۆ ویندۆز ١٠ بەردەستە. تۆی بەرکاهێنەری ویندۆز ١٠ خۆکارانە نوێکردنەوەکە لەبەشی Settings وەردەگریت لە ژێر ناوی Upgrade to Windows 10 Pro, 1511,10586 و نوێکردنەوەکەش چەند نوێکاری و چاکسازییەکی لەگەڵ خۆی هێناوە و لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بە بڕێکیان ئاشنابن:
بەکورتی لەم نوێکردنەوەیەکدا مایکرۆسۆفت چاکسازی لە بووتبوونی ویندۆز ١٠ کردووە لە ئێستادا ٣٠% خێراترە لە ویندۆز ٧ لەسەرهەمان ئامێر. ئەمە سەرباری ئەوەی چەندین چاکسازی و گۆرانکاری لە کۆرتانا ئەنجامداوە. وێبگەڕی ئیجیش لەم نوێکاریانە دوورنییە و تایبەتمەندی Tab Preview و synced Favorite و Reading List و پەیوەندییەکی توند و تۆڵتر لەگەڵ کۆرتانا.
هەر لەگەڵ ئەم نوێکردنەوەیە، زۆربەی ئەپە بنچیینەییەکان باشترکراون لەوانە ئەپی Mail، Calendar، Photos، Grooove، Xbox، Store، OneNote، Solitaire و زیاتریش.
شایەنی باسە، هەر ئەمڕۆش ویندۆز ١٠ بۆ ئێکس بۆکس وەن بڵاودەکرێتەوە و بەم بۆنەیەشەوە Terry Myerson ئاماژەیشی بەوەدا بەم زووانە ویندۆز ١٠ بۆ ژمارەیەکی دیاریکراوی مۆبایلە زیرەکاکان دەگات.
سەرچاوە Winbeta
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!