ئەندرۆید
17, تشرینی دووەم 2015
تەختەکلیلێکی تری کوردی نایاب بۆ ئەندرۆید بڵاوکرایەوە + داگرتن

دوای کارکردنم لەسەر دروستکردنی تەختەکلیلێکی کوردی یان با بڵێیم پێوەکراوی زمانی کوردی بۆ تەختەکلیلێکی تر بۆ نزیکەی دوو مانگ، سوپاس بۆ خوا توانیم بەسەرکەوتوویی تەواوی بکەم و بە ئێوەی ئازیزی بناسێنم، ئەم پێوەکراوەی زمانی ( کوردی )ـە دروستکراوە بۆ تەختەکلیلێکی بەناوبانگ بەناوی (AnySoftKeyboard) کە زۆر ئاسانکاری تێدایە و چەندین ڕووکاری جوانی تێدایە و خێرایە بۆ نووسین و هەروەها پشتگیری خەندەکان (ئیمۆجی) دەکات و قەبارەیەکی کەمی هەیە و بە ئاسانی دەتوانی لە فێرکارییەکانی ناو بەرنامەکە خۆیدا زیاتر فێرببیت.
زۆر سوپاسی هاوڕێی بەرێزم کاک ( محەمەد کەمال ) دەکەم کە رێگەی پێدام لەڕێی هەژماری تایبەتی بەڕێزیانەوە پێوەکراوەکە بار بکەم بۆ ناو کۆگای گۆگڵ پلەی تا زیاتر هاورێیان و کوردزمانان لیی سوود مەند ببن.
تێبینی: پێویستە سەرەتا تەختەکلیلی (AnySoftKeyboard) دابەزێنن لە گۆگڵ پلەی یان هەر کۆگایەکی تری تایبەت بە ئەندرۆید بۆ ئەوەی ئەم تەختەکلیلە کوردیە کار بکات بێ کێشە
دەتوانن لەڕێی ئەم لینکانەوە تەختەکلیلەکە دابەزێنن
لە گووگڵ پلەی
https://play.google.com/store/ apps/details?id=com.menny. android.anysoftkeyboard&hl=en
لە کۆگای مۆبۆجینی
http://www.mobogenie.com/ download-anysoftkeyboard- 4485149.html
دواتر لەڕێی ئەم بەستەرە پێوەکراوی زمانی کوردی دابەزێنن لە گۆگڵ پلەی
https://play.google.com/store/ apps/details?id=com. gorankeyboard.language.kurdi& hl=en
دوای دابەزاندنی تەختەکلیلەکە بەمشێوەیە پێوەکراوی زمانی کوردی چالاک بکەن:
١- بەرنامەکە بکەرەوە (AnySoftKeyboard) و بەرنامەکە خۆی هەنگاو بە هەنگاو فێرکاری چالاککردنت پێ دەڵێت.
٢- یان لە ڕێکخستنەکانی مۆبایلەکەتدا (الآعدادات) بچۆرە بەشی زمان و تەختەکلیل (اللغة و لوحة المفاتیح) لەوێ تەختەکلیلەکە چالاک بکە.
٣- دواتر بەرنامەکە بکەرەوە و لە بەشی ( Keyboards ) دا زمانی کوردی دیاریبکە و تەواو.
بەهیوای سوود بۆ گشت لایەک، ببورن لە هەر کەمو کورتیەک هەر ڕەخنە و سەرنج و پێشنیارێکتان هەیە دەتوانن ئاگادارم بکەنەوە لەڕێی ئەم ناونیشانانەوە:
گۆران غەریب کەریم
خۆێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم و شارەزایم لە ئایتی و زمانی ئینگلیزی و بەرنامەکانی سیستەمی ئەندرۆید و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.