بابەتی گرینگ
17, تشرینی دووەم 2015
ئەگەر قیبلەنماكەت كاری نەكرد بەشێوەیكی ئاسان چارەسەری بكە
بێگومان مۆبایلە هۆشمەندەکان سودی یەکجار نایابیان لێوەردەگیرێت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا و یەکێک لەم سودانەش بوونی قیبلەنمایە و دیاریکردنی ئاراستەکانە بەهۆیەوە. بەڵام جاری واهەیە قیبلەنمای مۆبایلەكانمان تووشی كێشەی جام بوون و وەستان دەبن، كە جاری وا هەیە بە ڕیستارت كردنیش مۆبایلەكەمان چاك نابیت! بەڵام ئەم كێشەیە بەكردارێكی زۆر ئاسان چاك دەبێت ئەویش سوڕانەوەی مۆبایلەكەمانە بە سێ ئاراستەكەدا وەك لەو ڤیدیۆی خوارەودا ڕوون كراوەتەوە، بفەرموون سەیری ڤیدیۆکە بکەن:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=TyYcg1gH5is[/youtube]
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.