بابەتی گرینگ
18, تشرینی دووەم 2015
گووگڵ بەفەرمی دەستی کرد بە فرۆشتنی کۆمپیوتەرە چکۆڵەکەی بەناوی Chromebit بە نرخی ٨٥ دۆلار.

کڕۆم بت کە کۆمپیوتەرێکی بچوکە لەسەر شێوەی فلاشێک و سیستەمی کارگێری کڕۆمی لەسەرە لەلایەن کۆمپانیای گووگڵ و ئەسوسەوە دروستکراوە و لە کۆتایی مانگی ٣ی ئەمساڵ نمایشکرا، ئەمڕۆ بە فەرمی لەلایەن گووگڵەوە دەستکرا بە فرۆشتنی کۆمپیوتەرە چکۆڵەکەی بەناوی Chromebit بە نرخی ٨٥ دۆلار.
ئامێری کڕۆم بت کە کێشەکەی لە ٧٥ گرام تێپەڕ ناکات کۆمپیوتەرێکی بچوکە و لەسەر شێوەی فلاش مێمۆری دروستکراوە و پڕۆسێسەرێکی لە جۆری Rockchip 3288 لەسەرە و لەڕێگەی دەرچەی HDMI وە بە شاشە دەبەسترێتەوە و بەهۆشەوە سیستەمی کڕۆم ئۆ ئێس لەسەر شاشەکە ئیش پێدەکەیت و سود لەناوەڕۆکەکەی وەردەگریت. کڕۆم بت جێگای درەچەیەکی USB 2.0 هەیە و وای فای هەیە و هەروەها بلوتزیش. ڕامی ٢ گێگابایتە و بیرگەی ناوخۆیشی ١٦ گێگایە.
کڕۆم بت ئێستا لە چەند وڵاتێک بەردەستە بە تەنها نرخی ٨٥ دۆلار ئەوانیش ویلایەتە یەکگرتووتەکانی ئەمریکا، و ئوستراليا، وكەندا، و دانیمارك، و فنلەندا، ویابان، ونيوزيلەندا، ونەرويج، وئیسپانيا، وسويد، وتايوان، شانشینی یەکگرتوو.
سەرچاوە aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!